بەم شێوەیە خۆت لە چرچبونی روخسار بەدور بگرە

خەندان لایف-

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن کاریگەری لەسەر روخسارت دەردەکەوێت، پێست شل دەبێتەوە و چرچ دەبێت کە زۆرکات بارودۆخێکی دەرونی ناخۆش بۆ کەسەکە دروست دەکات، بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە دەتوانیت خۆت لەو کێشەیە بە دور بگریت.

یەکەم: خواردنی شەکری سپی کەم بکەرەوە، چونکە شەکر ئەو مادە کۆلاجینانە لەناو دەبات کە جەستەت بەرهەمی دەهێنێت.

دووەم: بەکارهێنانی رۆنی گوێزی هندی وا دەکات پێستت ساف بێت و لە چرچبون دەیپارێزێت، دەتوانین بەیانیان و شەوان پێش نوستن بەکاریبهێنیت.

سێیەم: ئەو میوانە خۆراکانە بخۆ کە دژە چرچبونی روخسارن وەکو: سپێناغ، ترێ، شاتو، کەلەرم، شلیک.

چوارەم: پێش نوستن روخسارت بشۆ و بەهیچ شێوەیەک بە ماکیاژەوە مەخەوە.

پێنجەم: ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین  وەکو گێزەر، پەتاتەی شیرین، کاڵەک، قەسی چونکە دەبێتە هۆی نوێکردنەوەی روخسار.

شەشەم: ئاوی خەیار سودی زۆرە بۆ روخسار، دەتوانین خەیارێک ورد بکەیت و بیدەیت لە روخسارت بۆماوەی 20 خولەک و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

حەوتەم: سودە و رۆنی گوێزی هندی تێکەڵ بکە بۆ ماوەی 10خولەک بیدە لە روخسارت. 

هەشتەم: سپێنەی هێلکەو هەنگوین یارمەتیدەرێکی باشن بۆ توندکردنەوەی روخسار بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە روخسارت دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 31218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP