چۆن وابکەین بە کەمترین ماوە خەومان لێ بکەوێت؟

خەندان لایف-

زۆرێک لە خەڵکی کێشەی بێ خەویان هەیە و ناتوانن بەپێی پێویست بخەون، یان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا خەویان لێ بکەوێت، ئەمەش زۆرکات کار دەکاتە سەر چالاکی مێشک و وادەکات توانای جەستەت کەم ببێتەوە و نەتوانیت کارەکانت بە باشی بکەیت، دەتوانیت بەو شێوەیە وا بکەیت لە کەمترین ماوەدا خەوت لێ بکەوێت.

یەکەم: دوو کاتژمێر پێش نوستن روناکی ژورەکە کەم بکەرەوە
Image titled Fall Asleep Step 13
دووەم: دوور بکەوە لە بەکارهێنانی مۆبایل، کۆمپیوتەر، تەلەفزیۆن پێش نوستن.
Image titled Fall Asleep Step 14
سێیەم: کاتژمێری ژورەکەت لابدە، چونکە بەردەوام سەیرکردنەوەی کاتژمێر وادەکات خەوت لێ نەکەوێت.
Image titled Fall Asleep Step 17
چوارەم: ماسکی چاو بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ئاسنتر خەوت لێ بکەوێت.
Image titled Fall Asleep Step 16
پێنجەم: هەوڵ بدە لە کاتی پاڵکەوتن هەموو ماسولکەکانت خاوبکەیتەوە و بە ئارامی بنویت.
Image titled Fall Asleep Step 18
شەشەم: بیر لە نوستن مەکەرەوە و هەوڵ بدە بیر لە چەند دیمەنێکی ئارام بەخش بکەیتەوە.
Image titled Fall Asleep Step 2
حەوتەم: پێش خەوتن بە هێواشی هەناسەی قوڵ هەلمژە.
Image titled Fall Asleep Step 3
هەشتەم: دوور بکەوە لە نوستن بە رۆژ.
Image titled Fall Asleep Step 4
نۆیەم: نیوکاتژمێر پێش نوستن خۆت بشۆ یان کتێب بخوێنەرەوە ئەمەش وادەکات بە باشی خەوت لێ بکەوێت.
Image titled Fall Asleep Step 8
دەیەم: شەش کاتژمێر پێش نوستن بە هیچ شێوەیەک چا یان قاوە مەخۆرەوە.

Image titled Fall Asleep Step 21

ئه‌م بابه‌ته 22052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP