لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16 ئایار بخوێنەرەوە.

کاور:
رەنگە هەست بە نائارامی بکەیت. لەگەڵ هاوڕێکانت کات بەسەر بەرە یان لەگەڵ منداڵیکدا یاری بکە، ئەم چەند روداوەی ئەم رۆژانە کاریگەری لەسەر هەموان هەیە، تۆ هەوڵ بدە یارمەتیدەریان بیت و دڵخۆشیان بکەیت وایان لێ بکەیت پێبکەنن.

گا:
گوێ لە کێشەکانی دەوروبەرەکەت بگرە، بەڵام زوو بریار مەدە لەسەریان، ئەمرۆ هەست بە باشبوون دەکەیت، خۆشحاڵ بە دەربارەی ئەو شتانەی لەدەستی دەدەیت، چونکە مانەوەیان زیانت پێ دەگەیەنێت.

دوانە: 
بەهرەی ئەوەت هەیە کە بتوانیت خۆت ببیت بە خاوەن کاری خۆت، دەتوانیت دیزاینی جل و بەرگ یان هەر شتێک بکەیت کە خۆت ئارەزوت لێیەتی، سەرەتا رێگریت بۆ دروست دەبێت بەڵام بەهێزبە و رامەوەستە.

قرژاڵ:
کۆمەڵێک ئارەزوت هەیە بەڵام بە نهێنی بیانهێڵەوە و بە کەسی مەڵێ، گەشتێکی دوورت لەبەردەمە، لەخێزانەکەت و هاورێکانت دوور دەکەویتەوە.

شێر:
هەموو بیرکردنەوە نێگەتیڤەکانت لە مێشکتدا بسرەوە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر کارەکانی رۆژانەت نەبێت، هەندێک کات لە ماڵەوە بەسەر بەرە، بیر لەو پلانانە بکەرەوە کە کە بە منداڵی هەتبوو.

فەریک:
زوو بریار لەسەر خەڵکی دەدەیت، بەم زوانە کەسێک دەبینیت کە بیرکردنەوەت دەگۆرێت لەسەر کەسە نزیکەکانت، واز لە دڵت بھێنەو بە مێشکت بیر بکەرەوە.

تەرازوو: 
گوێ لە بیرۆکەکانت بگرە و دوای ئارەزوەکانت بکەوە، دەتوانیت هەندێک کات بەسەر ببەیت بەدیار تەماشاکردنی فیلم و گوێگرتن لە گۆرانی یان هەرشتێک کە ئارەزووت پێیەتی چونکە دواتر دەرفەتی ئەوەت نابێت.

دوپشک:
بیرۆکەکانت لە رابردوەوە سەرچاوەی گرتووە، دەتوانیت سوود لە رابردوو وەرگریت بەڵام بیرکردنەوەت لە رابردوو مەهێڵەرەوە.

کەوان:
ئەمرۆ خەڵک وەکو کتێب دەتوانن بتخوێننەوە، کەمێک لاوازتر دیاریت و دەستت بەردەوام ئارەق دەکاتەوە و دەلەرزێت ئەویش بەهۆی لایەنی سۆزداریتەوەیە، هەوڵ بدە بەسەر خۆتدا زاڵ بیت.

گیسک:
تواناو بەهرەکانت ئەمرۆ یارمەتیدەرت نابن، چەند کاتێکی سەخت تێدەپەرێنیت بەهۆی شاردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە لەلاتن و هەوڵ دەدەیت بیدرکێنیت، بەڵام باشترە لای خۆت بیانهێڵێتەوە چونکە خەڵکی لێت تێناگەن.

سەتڵ:
بەهێزبە لەم چەند ساتەدا و خۆت ماندوو بکە بۆ کارەکانت، لەبەر خەڵکی کارەکانت پشـت گوێ مەخە، هەنگاوەکانت لەژێرچاودێریدایە لەلایەن خاوەن کارەکەتەوە.

نەهەنگ:
ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەستەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەش بکەیت. ئەمرۆ سوپرایز دەبیت و هەندێک شتی چاوەروان نەکراو روودەدەن، بەڵام دوای هەفتەیەک بارودۆخەکە پێچەوانە دەبێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 36990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP