چەند رێگایەک بۆ سپیکردنەوە پێستی دەستی خانمان

خەندان لایف-

زۆرێک لە خانمان بەهۆی ئەنجامدانی کاری رۆژانەی ماڵەوەیان دەستیان رەنگی سروشتی خۆی لەدەست دەدات، یان ئارەزوو دەکەن دەستیان سپی بێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن بەم رێگایە پێستی دەستتان سپی بکەنەوە.

دەتوانیت ئەو میوانە بەکار بهێنیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، وەکو لیمۆ یان پرتەقاڵ، شەوانە پێش خەوتن گۆشراوی میوەکە بکەرە سەر لۆکەیەک و پاشان بیدە لە دەستت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

دواتر توێکڵی میوەکە وشک بکەرەوە و وردی بکە تا وەکو هاڕاوێکی لێدێت، پاشان لەگەڵ ماست تێکەڵی بکە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بیدە لە دەستت.

ئه‌م بابه‌ته 16050 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP