چۆن وابکەین خەڵکی خۆشیان بوێین؟

خەندان لایف-

بەدەستهێنانی خۆشەویستی چواردەور کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئارامی دەروون بۆ کەسەکە، وادەکات بەردەوام هەست بە دڵخۆشی بکەیت، دەتوانیت بەم شێوەیە خۆشەویستی چواردەورت بەدەست بهێنیت.

یەکەم: خۆشەویستی خۆتیان نیشان بدە بۆ ئەوەی هەست بەوە بکەن کە خۆشت دەوێن.

دوەم: بۆ ئەنجامدانی هەر هەڵەیەک داوای لێبوردن بکە.

سێیەم:  شتە نهێنیەکانی خۆتی پێ بڵێ بۆ ئەوەی هەست بەوە بکات کە متمانەت پێیەتی.

چوارەم: یارمەتیدەر بە، ئەگەر پێویستیان بوو هاوکاریان بکە.

پێنجەم: کاتی خۆتیان پێ ببەخشە، گوێگرێکی باش بە بۆیان.

شەشەم: کەسێکی روخۆشبە و هەمیشە زەردەخەنەت لەسەر لێو بێت.

حەوت: گرنگی و بایەخیان پێ بدەو لە تەندروستیان بپرسە.

هەشتەم: گفتوگۆیان لەگەڵ بکە و بیاندوێنە.

ئه‌م بابه‌ته 20692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP