لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی ئایار.

کاور:
ئەم چەند رۆژە ئاگاداری پەیوەندیە سۆزداریەکەت بە و بیکە ژێرپرسیارەوە، رەنگە چەند شتێکی چاوەروان نەکراو رووبدەن، لەم چەند مانگەی داهاتوو راسپاردەیەکی گرنگت پێ دەدرێت، وریای بە و متمانەت بە خۆت هەبێت.

گا:
ئێستا کاتێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی کاتی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر ببەیت،  کەسانێک هەن دەیانەوێت کارەکانیان بە هاوبەشی لەگەڵ تۆ ئەنجام بدەن، سەرەتا کارە فەرمیەکانت جێبەجێ بکە دواتر گرنگی بە لایەنی سۆزداریت بدە.

دوانە: 
رەنگە ئەمڕۆ بتەوێت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت باسی ئەوە بکەیت چۆن هێزی زیاتر بەدەست بهێنیت، دووجار بیربکەرەوە لە کردارەکانت و راستگۆبە لەگەڵ خۆتدا.

قرژاڵ:
کردارەکانت نیگەرانی لای دەوروبەرت دروست کردووە، لەگەڵ خۆت و دەوروبەرەکەت نەرم و نیانتر بە، بە راستی هەستەکانت دەرببرە.

شێر:
هیچ شتێک ناتوانێت رابردوت بۆ بگەڕێنێتەوە، بیر لە داهاتوو بکەرەوە، کاتێکی سەختت بەرێ کردووە بۆیە هەندێک کات بۆ پشووی خۆت وەرگرە.

فەریک:
پێویستیەکی زۆرت بە خۆشەویستی دەوروبەرت هەیە بەڵام ناتەوێت دان بەو راستیەدا بنێیت، راستگۆبە لەگەڵ خۆت و مەترسە لە وتنی ئەو شتانەی هەستی پێ دەکەیت.

تەرازوو:
نیگەران مەبە دەربارەی پەیوەندی خۆشەویستیەکەت، هەموو شتێک جێگیرە، تەنها زیاتر گرنگی بە خۆت و دەوروبەرت بدە.

دوپشک:
پێویستت بە قوربانیدان هەیە بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێپەڕێنیت، کەمێک وردتر بە لە بریارەکانت، کەسانی دەروبەرت باشتر بناسە پاشان متمانەیان پێ بکە.

کەوان:
ئێستا کاتی گونجاو نیە بۆ ئەوەی بریار لەسەر پەیوەندیە خۆشەویستیەکەت بدەیت و هێشتا زووە، ئەگەر دەتەوێت خۆت ئامادە بکەیت بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هاوسەرگیری، باشترە بۆ ماوەیەک دوای بخەیت بۆ ئەوەی کێشەت بۆ دروست نەبێت.

گیسک:
تا ئێستا هەموو شتێک بە باشی دەروات، ئەگەر بەو شێوەیە بە پۆزەتیڤی بیر بکەیتەوە رۆژانی داهاتوت باشتر دەبن و بە ویستی تۆ دەبن.

سەتڵ:
ئەم چەند رۆژە سەرقاڵی دۆزینەوی شتێکی بە نرخی لە کەسایەتی خۆتدا، پێویست ناکات هەوڵی گۆرینی خۆت بدەیت، بەو شێوەیە خۆت قبوڵ بێت کە هەیت.

نەهەنگ:
پێویستت بە گەشتێکی کورت هەیە، یان سەردانی هاورێ کۆنەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی چەند ساتێک لە رابردوو بژیت و بیر لە کارەکانت بکەیتەوە بۆ ئەوەی بۆ داهاتوو سودیان لێ ببینیت.

ئه‌م بابه‌ته 47542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP