دوای 10 ساڵ چی لەسەر زەوی گۆرا؟

خەندان-

 10ساڵ چالێنج بە شیوەیەکی خێرا لەناو خەڵکیدا بڵاوبۆوە، زۆربەی خەڵکی وێنەکانی خۆیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکردەوە کە دوای 10 ساڵ چ گۆرانکاریک لە شێوەو روخساریان رویداوە، بەڵام لێرەدا ئەو گۆرانکاریانە نیشان دەدەین کە دوای 10 ساڵ چ گۆرانکاریەک لە ژینگەدا رویداوە:

١- رۆنی گلاشیەر، سویسرا
لەدوای 10ساڵ 70% سەهۆڵەکانی توانەوە، ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵ 2008 دا 30 مەتر بەفر لە ناوچەکە باریبو.

٢- دارستانەکانی ئەمازۆن، ئەمریکای باشور
دارەکانی دارستانەکە زۆرینەی بڕاونەتەوەو لەناوچون، تەنها لە نێوان ساڵی 2017- 2018دارەکان لە روبەری حەوت هەزارو 300 مەتر بەتەواوی بڕدراونەتەوە.

٣- ئوستورالیا
روەکە دەریاییەکان بەرەو لەناوچون دەچن بەهۆی پیس بوونی ئاوەکە.

٤- سەناعە، یەمەن

٥- ئالاسکا
بەهۆی گەرمبوونی ناوچەکە زۆربەی سەهۆڵەکانی ئەو ناوچەیە بەرەو توانەوە دەڕۆن، تەنها لە ساڵی 2017 پلەی گەرمیەکەی حەوت پلە بەرزبوەوە.

٦- کاریگەری گەرمبوونی ناوچەکان لەسەر ورچی جەمسەرەکان.

٧- فرێدانی مادە پلایستیکیەکان بۆ ناو ئاو بەردەوامی هەیە بە هەمان شێوەی جاران، ساڵانە نزیکەی هەشت تۆن مادە پلاستیکیەکان دەکرێنە ناو ئاوەوە.

٨- بالی، ئیندۆنیسیا
جیاوازیەکە لە نێوان لە نێوان دو بۆ چوار ساڵدایە

٩- روباری ئاراڵ، ئۆزباکستان و کازاخستان.
جیاوازی ئەم دوو وێنەیە 14 ساڵە

١٠- بۆرنیۆ
دوای ئەوەی دەرکەوت لە خاکەکەی نەوت هەیە، شوێنەکە کرا بە کێڵگەی دەرهێنانی نەوت.

١١- گادیلوپ، فەرەنسا

١٢- بەکارهێنانی وزەی خۆر
لە ساڵی 2009 تەنها 14 گێگاوات بەرهەم دەهێنرا، لە ساڵی 2019 رێژەکەی بو بە 500 گێگاوات.

١٣- کێڵگەی بۆسکێنداڵ، باشوری ئەفریقا

ئه‌م بابه‌ته 9729 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP