پێنج خۆراک کە زیان بە تەندروستی منداڵەکەت دەگەیەنێت

خەندان لایف-

منداڵان زیاتر لە هەرکەسێکی دیکە پێویستیان بەوە هەیە کە خواردنەکانیان تەندروست بێت، هەرشتێک کە دەیخۆن کاریگەری لەسەر گەشەی مێشک و جەستەیان دەبێت، لێرەدا چەن خۆراکێک دەخەینە رو کە زیانی بۆ منداڵەکان دەبێت:-

١- شەربەت یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە منداڵان ئارەزووی دەکەن بەڵام زیانێکی زۆری هەیە بۆیان بەهۆی ئەوەی کە رێژەیەکی زۆری شەکر لە پێکهتەکەیدایە، لەبری ئەوە دەتوانیت شەربەتی سروشتی بدەیت بە منداڵەکەت.

٢- هەنگوین بۆ منداڵنی خوار تەمەن دو ساڵ زیانی تەندروستی هەیە.

٣- ترێ یەکێکە لەو میوانەی کە رێژەیەکی زۆری ڤیتامینی لە خۆ گرتووە، بەڵام بەهۆی بچوکیەکەیەوە رەنگە ببێتە هۆی گیرانی بۆری هەناسەی منداڵەکەت، بۆیە باشترە منداڵانی خوار تەمەن دو ساڵ ترێ نەخۆن.

٤- منداڵان پێویستیان بە خواردنی تەندروستە پێویستە دوربکەونەوە لە پێدانی خواردنی شیرینی و چۆکلێت بە منداڵەکەت.

٥- زۆرکات دایک و باوکان رێگە بە منداڵەکان نادەن کە خواردنەوە غازیەکان بخۆن لە بری ئەوە میڵک شەیکیان پێ دەدەن، بەڵام لە روی تەندروستیەوە میڵک شەیک بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆری شەکر و سۆدەی لە خۆگرتوە بەهەمان شێوەی خوارنەوە غازیەکان زیانی بۆ منداڵەکەت دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 16742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP