چۆن وابکەیت کە پێویستت بە فاوندەیشن نەبێت

خەندان لایف-

بەکارهێنانی فاوندەیشن بە بەردەوامی زیانی بۆ پێست دەبێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەو چاڵبوونی پێست هەروەها گیرانی کونیلەکان پێست، خانمان پێیان وایە بە بەکارهێنانی فاوندەیشن دەتوانن کێشەکانی پێستیان بشارنەوە بێ ئاگا لەوەی بەم جۆرە کێشەی زیاتر بۆ پێستیان دروست دەکەن، دەتوانیت بەم شێوەیە وابکەیت کە پێویستت بە فاوندەیشن نەبێت:

١-  پێستی خۆتت خۆشبوێت بەو شێوەیە خۆت قبوڵ بکە کە هەیت.

٢- هەوڵ بدە کێشەکانی پێستت چارەسەر بکەیت بە ماسکی سروشتی نەک بە بەکارهێنانی فاوندەیشت بیشاریتەوە.

٣- دەتوانیت ئەو کرێمانە بەکاربهێنیت بۆ پێستت کە رێژەیەکی کەمی فاوندەیشنی لە خۆ گرتووە.

٤- دەتوانیت کۆنسیلەر بەکاربهێنیت بۆ ئەو شوێنانەی کە پەڵەی هەیە.

٥- لە کاتی کردنی ماکیاژ رەنگی کاڵ بۆ پشت چاوت و لێوت بەکاربهێنە بەو شێوەیە کەمتر کێشەکانی پێستت دەردەکەون.

ئه‌م بابه‌ته 15438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP