لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ ١٤ی ئایار بخوێنەرەوە.

کاور:
هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکە بۆ ئەوەی ئەو شتانە ئەنجام بدەیت کە دەتەوێت، ئەم چەند رۆژە خۆت فەرامۆش کردووە، ئەوە ئەنجام بدە کە دڵخۆشت دەکات، ئەو رۆژانە نزیکن کە ئەبنە هۆی دڵخۆشیت.

گا:
سەرکەوتنت نزیکە، بەڵام بیر لە پەیوەندیە ناخۆشەکانی رابردوو مەکەرەوە کە لە ژیانت رویداوە. ئەمرۆ راستگۆبە دەربارەی هەموو شتێک. رەنگە ئەو کەسەی لە بیرتدایە هەمان هەستی بۆت هەبێت.

دوانە:
پێویست ناکات نیگەران بیت دەربارەی هیچ شتێک، ئاگات لە تەندروستیت بێت ئەمرۆ، هێشتا درەنگ نیە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت و وەرزش ئەنجام بدەیت، ئەگەر تەنها هەفتەی ٣ رۆژ چەند خولەکێک بە پێ ببریت ئەوا ئەنجامێکی باشی دەبێت.

قرژاڵ:
ئامادەی هەموو ئەگەرێکی ناخۆش بە، ئەمرۆ پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت باشتر دەبن، هەوڵ بدە هەندێک کاتی خۆت بۆ نوسین یان بۆ وێنەکێشان تەرخان بکە بۆ ئەوەی لە سترێس دور بکەویتەوە.

شێر:
ئەمرۆ پلان دابنێ بۆ ئەوەی کارەکانت لەکاتی خۆی ئەنجام بدەیت رەنگە هەندێک شت رووبدەن کە کاتت کەم بێت بۆ ئەنجامدانیان، ناتوانیت هەموو کێشەەک چارەسەر بکەیت بۆیە خۆت پێوەی سەرقاڵ مەکە.

فەریک:
لیستێک ئامادە بکە بۆ ئەنجامدانی کارە گرنگەکانت پێش ئەوەی هیچ چانسێک لەدەست بدەیت بەهۆی سەرقاڵیتەوە، هەموو هەوڵێکی خۆت بدە ئەگەریش نەتتوانی ئەنجامی بدەیت بە شتێکی ئاسایی وریبگرە.

تەرازوو:
هەندێک گۆرانکاری لە ژیانت ئەنجام بدە، بەلانی کەم لە هەفتەیەکدا چەند جارێک پەیوەندی بە کەسەنزیکەکانتەوە بکە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانت بەرەو باشتر برۆن، رەنگە ئەمرۆ یان لە داهاتویەکی نزیکدا کەسێک ببینیت کە گۆرانکاری لە بریارەکانتدا بکات، بە باشی گوێی بۆ بگرە.

دوپشک:
خەونەکانت چین؟ رەنگە ئەمرۆ ئەنجامدانیان کەمێک مەحاڵ بێت بەڵام ئەگەر بیانکەیت بە ئامانجی خۆت زۆر بە ئاسانی بە خەونەکانت دەگەیت، هەڵەشە مەبە لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانت، هەنگو بە هەنگاو جێبەجێیان بکە.

کەوان:
رەنگە ئەو کەسە نەبیت کە خۆت دەتەوێت، بەدوای رێگایەکی نوێدا بگەرێ شتە باشەکان زوو بەدەست دەهێنیت، سەرەتای ئەم رۆژانەت چەند شتێک روودەدەن کە شۆکت دەکەن بەڵام خۆراگر بە.

گیسک:
سود لە ئەزموونەکانی رابردوت وەرگرە بۆ گۆرینی رێگای ژیانت، مێشکت بکەرەوە ئەمرۆ کۆمەڵێک زانیاری نوێ بەدەست دەهێنیت بەڵام بە شێوەیەکی دروست بۆ ژیانت بەکاریان بهێنە.

سەتڵ:
ئەمرۆ پڕ وزە دەبیت و ئامادەیت بۆ ئەنجامدانی هەر شتێک، بە وریایی بیر لە پرۆژەکانت بکەرەوە و هەر پرۆژەیەک کە بتەوێت بە دڵنیایی دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.

نەهەنگ:
پێش ئەوەی کارێک بکەیت بیر لەو روداوە ناخۆشانە بکەرەوە کە لە رابردوو بەسەرتدا هاتوون، باشترە کارەکانت بە هەوڵی خۆت ئەنجام بدەیت بە تەنها و داوای هاوکاری لە هیچ کەسێک مەکە چونکە کارەکانت تێکدەچێت.

ئه‌م بابه‌ته 35303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP