شێوازی دروستکردنی سوپی کرێمی بە مریشکەوە

خەندان لایف-

کەرەستەکان:

 ١ پیازی وردکراو
٢ پارچە سنگی مریشک بە وردکراوی
نیو کەوچک ئاوی زەنجەفیل
١ سیر بە وردکراوی
٢ کەوچک کەرە
١ کوپ کرێم
٣ کوپ ئاوی مریشک
١ کەوچک خوێ
٢ کەوچک کەرەوزی وردکراو
کەمێک بیبەری رەش

 شێوازی دروستکردنی:

١- لەناو تاوەیەک کەرەکە بتوێنەوە پاشان پیاز و ئاوی زەنجەفیل و سیرەکەی تێبکە
٢- دواتر سنگی مریشکەکەی تێبکە و سوری بکەرەوە پاشان کەمێک ئارد بکە بەسەر مریشکەکەدا.
٣- خوێ و بیبەر و ئاوی مریشکەکەی تێبکە و تێکی بدە تا ئەو کاتەی دەکوڵێت.
٤- دواتر سەری داپۆشەو بۆ ١٠ خولەک جێی بهێڵە.
٥- کرێمەکەی تێبکە با دەقەیەک بکوڵیت لەگەڵیدا.
٦- پاشان بیکەرە قاپێکی گەورەوە بۆ هەندێک کەرەوز بکە بەسەریدا بۆ رازاندنەوەی.

ئه‌م بابه‌ته 10701 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP