لە یەکەم ژواندا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە

خەندان لایف-

یەکەم ژوان لەبیر ناکرێت، بەڵام زۆرجار بەهۆی شلەژاوی و قەلەقی زۆرەوە روبەڕوی کۆمەڵێک بارودۆخی ناخۆش و شەرمەزارکەر دەبیتەوە، بۆ ئەوەی نەکەویتە ئەو بارودۆخەوە ئەم رێنماییان جێبەجێ بکە:

١- شێوازی دەرکەوتن و جلوبەرگت با بە شێوەیەک بێت، کە پێوەی ئاسودە بیت، پێویست ناکات زیادرۆیی بکەیت لە کردنی ماکیاژ یان جل و بەرگی فەرمی، تەنها بە شێوەیەکی سادە خۆت ئامادە بکە.

٢- دڵنیابەرەوە لە خاوێنی جەستەت هەروەها خاوێنی ددانەکان و نینۆکەکانت زۆر گرنگە بۆ ئەوەی تێبینی لەلای بەرامبەرەکەت جێنەهێلێن.

٣- دور بکەوە لە بەکارهێنانی مۆبایل، بەکارهێنانی هەموو شتێک کاتی خۆی هەیە، کاتێک کە لە یەکەم ژوانیت کاتی ئەوەی کە دەربارەی تایبەتمەندیەکانی یەکتر گفتوگۆ بکەن نەک بە بەکارهێنانی مۆبایلەوە سەرقاڵ بن.

٤- کەسێکى رووخۆش بە و با هەموو قسەکانت فەرمی نەبێت، ئاساییە هەندێک گاڵتەو قسەی خۆش بکەیت بۆ ئەوەی ئەو سەهۆڵەی نێوانتان بشکێت، بەڵام زیادەرۆیی تێدا مەکە.

٥- کەسێکی شەرمن مەبە، هەروەها هەوڵ بدە پۆزەتیڤ بیت قسەکانت مانادار بێت.

٦- دووربکەوە لە پرسیارکردنی زۆر، با کەسەکەی بەرامبەر هەست بەوە نەکات کە لە چاوپێکەوتنێکدایە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت، گفتوگۆکانتان بە هاوبەشی بکەن.

٧- پەیوەندی چاو گرنگیەکی زۆری هەیە زۆرجار تەنها بە چاو زۆر ئاماژە بۆ بەرامبەرکەت دەردەخەیت، وا لە بەرامبەرەکەت بکە هەست بە ئاسوەیی بکات لەگەڵت.

ئه‌م بابه‌ته 22817 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP