لە خەندان لایفەوە پێشبینى بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینى بورجەکان بۆ ئەمڕۆ ١٣ ئایار.

کاور:
پەیوەندیە خۆشەویستیەکانت بەرەو قۆناغێکی باشتر هەنگاو دەنێن، باشتر لە جاران دەردەکەویت، خۆشەویستەکەت رەنگە بەجۆرێکی جیاواز بیرت لێ بکاتەوە بۆیە هەوڵ بدە هەندێک کاتی پڕ خۆشی بەیەکەوە بەسەر ببەن.

گا:
تەندروستیت بەرەو باشتر بوون دەروات، ژینگەی ماڵەوەت کاریگەری هەیە لەسەرت، هەوڵ بدە هەندێک کات لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت بەسەر ببەیت لە دەرەوەی ماڵەوە، خۆت ئامادە بکە بۆ هەندێک گۆڕانکاری لە ژیانت کە روودەدەن.

دوانە:
هەوڵەکانت بە زیایە ناچن، بەڵام پێویستت بە بەردەوامی زیاترە بۆ گەیشتن بەوەی کە دەتەوێت، دەرفەتێکی باش دێتە بەردەمت بۆ ئەوەی بزنزی خۆت بگۆری بۆیە هەوڵ بدە ئەو دەرفەتە لە دەست نەدەیت.

قرژاڵ:
ئەو رۆژانە زۆرماندوو بویتەوە بە هۆی کارە زۆرەکانتەوە، ئەمرۆ پاداشتی هەموو کارەکانت وەردەگریت، پێش ئەوەی هەر پرۆژەیەک ئەنجام بدەیت بیر لە دەرئەنجامەکەی بکەرەوە و بە هەڵەشانە کارەکانت مەکە.

شێر:
ئێستا تۆ لە خۆشەویستی کەسێکی دیکەدایت ، ئەمشەو زیاتر هەست بە بەهێزی خۆت ئەکەیت بۆیە متمانەت بە خۆت هەبێت، ئەگەر هیچ کەسێک لە ژیانتدا نیە ئەوا پێویستە ئەو هەڵانەی کە هەتە چاکیان بکەیتەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت بێتە بەردەمت بەبێ دوودڵی.

فەریک:
ئەگەر وریا نەبیت ئەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە. ئەگەر بە دیاریت پێشکەش کرا لە بەرامبەردا دیاری بدە بە هەموو هاورێکانت بۆ ئەوەی گومانیان لە خۆشەویست تۆ نەبێت. 

تەرازوو:
بە شێوەیەکی زۆر باوەرت بە پەیوەندیە خۆشەویستیەکەت هەیە بەڵام ئەمرۆ رەنگە شتێک رووبدات کە باوەرت پێی نەمێنێ یان کەسێک هەوڵ بدات پەیوەندیەکەتان تێک بدات بۆیە زوو بریار مەدە لەسەر تا ئەوکاتەی بە تەواوی شتەکانت بۆ روون دەبێتەوە.

دوپشک:
ئەمرۆ وەکو مەتەڵیک وادەبێت بۆت، هەوڵ بدە سوود لە ئەزمەنەکانی رابردوت وەربگریت بۆ روبەروبونەوەی هەر شتێکی لەناکاو، منداڵەکەت رەنگە ئازاری زۆر بچێژێت بۆی دوپات بکەرەوە کە چەند خۆشت دەوێت و چەند گرنگی بۆت هەیە.

کەوان:
ئەمرۆ هەست بە خۆشیەکی زۆر دەکەیت کاتێک لەگەڵ هاورێکانت و خێزانەکەت نزیکتر دەبیتەوە، ئەمەش وزەیەکی زۆرت دەداتێ، بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە خۆشحاڵی بکەیت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت چەند کاتژمێرێک لە دەرەوە بەسەر ببەن.

گیسک:
ئەمرۆ هەست بە باوەر بەخۆبوون و گەشبینی دەکەیت، وا بیر دەکەیتەوە کە ئەو شتەی دەتەوێت مەحاڵ بێت بەڵام لە راستیدا مەحاڵ نیە. هەندێک گۆرانکاری روودەدەن و خەڵکی زیاتر دەناسیت ئاگاداری ئەوەبە کە لەگەڵ کێ نزیک دەبیتەوە.

سەتڵ:
ئەمرۆ کۆمەڵێ شتی چاوەروان نەکراو روودەدەن لە ژیانت. رەنگە بە جۆرێک ئاگادارت بکەنەوە لە هەڵەیەک کە خەریکە ئەنجامی ئەدەیت، بۆیە گوێ لە دەروبەرەکەت بگرە و چیت پێ ئەڵێن جێبەجێی بکە.

نەهەنگ:
مەترسە لەوەی ئەمرۆ کە داوای یارمەتی لە دەوروبەرەکەت بکەیت چونکە دەوروبەرەکەت رزگارت دەکەن لەو کێشەیەی کە تێی کەوتویت، رێگە بدە ئامۆژگاریت بکەن و پرسیان پێ بکە بۆ کارەکانت.

ئه‌م بابه‌ته 46525 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP