چی رودەدات ئەگەر رۆژانە 3 خورما بخۆیت

خەندان لایف

خورما سەرەرای ئەوەی کە تامێکی شیرین و خۆشی هەیە، لە روی تەندروستیەوە سودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە:

١- ئەبێتە هۆی بەهێزبونی ئێسک بەهۆی ئەوەی 5 خورما دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنسیۆم کە دەبێتەهۆی بەهێزبونی ئێسکەکان.

٢- بەهۆی ئەوەی لە مادەی ریشاڵی پێکهاتوە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.

٣- خورما بڕێکی زۆر لە ڤیتامین بی 6 لە خۆ دەگرێت کە یارمەتی دورکەوتنەوەت دەدات لە سترێس.

٤- بەهۆی ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ڤیتامین، وادەکات وزەیەکی زۆرت هەبێت بە درێژایی رۆژ.

٥-  دورتدەخاتەوە لە نەخۆشی دڵ و هەروەها دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.

٦- دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە سەرەتانی قۆلۆن.

٧- ئەو کەسانەی کە هەستیاریان هەیە لەگەڵ گۆرانی وەرزەکاندا رۆژانە خواردنی 3 خورما کاریگەری ئەرێنی لەسەریان دەبێت.

٨- خورما وا دەکات بۆ ماوەیکی زۆر هەست بە تێری بکەیت ئەەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێش.

ئه‌م بابه‌ته 10146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP