لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی ئایار.

کاور:
چێژ لە خەونەکانت ببینە، ئەو خەونەی کە هەتە بەدی دێت ئەگەر بە بە راستی کاری بۆ بکەیت. هەوڵ بدە پەیوەندی بە گرنگترین کەسی ژیانتەوە بکەیت، رەنگە ئەمە هاندانێک بێت بۆ ئەوەی خەمەکانت لەبیر بکەیت.

گا:
بەم نزیکانە بانگهێشت دەکرێیت بۆ چەند ئاهەنگێک یان بۆنەیەک، رەنگە لەو کاتە  بتەوێت لە ماڵەوە پشو بدەیت،بۆ ئەو ئاهەنگە برۆ کە دڵت دەیەوێت و دەرونت لەگەڵ شوێن و میوانەکانی ئارامە.

دوانە:
رەنگە ئەمرۆ سەرقاڵ بیت بەهۆی کارەکەتەوە یان خوێندنی وانەکانتەوە، هەوڵ بدە کتێب بخوێنیتەوە سەبارەت بە بابەتی وانەکانت، یان دەرونت ئارام بکەیتەوە بە یۆگا و وەرزش کردن، زۆر لە خۆت مەکە بۆ ئەنجامدانی چەند کارێک  پێکەوە، تەنها گرنگترینیان جێبەجێ بکە.

قرژاڵ:
رەنگە بتەوێت کاتێکی خۆش بەسەر ببەیت، دەتوانیت برۆیت بۆ رێستۆرانت و ژەمێکی بەتام بخۆیت، یان دەتوانیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت برۆیتە دەرەوە، ئەگەر بیزار بویت هەندێک راهێنان ئەنجام بدە یان پشوو وەرگرە. شتی باش روت تیدەکەن.

شێر:
کیشە سۆزوداریەکانت چارەسەر دەبن، ئەم هەفتەیە قورس دەبێت بۆت، خۆشەویستەکەت داوای ئەوەت لێ دەکات کە هەندێک کاتی پێ ببەخشیت، بەڵام باشتر وایە ئەم هەفتەیە هەندێک کات بە تەنها بیت برۆیت بۆ مەساج یان ساونا بۆ ئەوەی ئارام بیتەوە، پاشان دەتوانیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یەکتر ببینن.

فەریک:
ئاواتی ئەوە دەخوازیت کە کەمێک لە کارەکەت دوور بکەویتەوە بەڵام سەرقاڵی زۆرت لە پێشە، بیر لە هەموو کێشەکانت مەکەرەوە، یەکەمجار کارە گرنگەکانت ئەنجام بدە.

تەرازو:
ئەگەر ئەمرۆ کاتت تەرخان کردووە بۆ بازارکردن ئەوا دوای بخە بۆ رۆژی دواتر بەو شێوەیە زیاتر ئەو شتانەت دەست دەکەوێت کە دەتەوێت.

دوپشک:
ئەمرۆ زۆر بە سەرنج راکێشی دەردەکەویت، ئەتوانیت چەند هاورێیەک یان میوان بانگێشت بکەیت بۆ ماڵەکەت بەم شێوەیە زیاتر چیژ لە رۆژەکەت دەبینی.

کەوان:
ئەمرۆ چەند شتێکی ناخۆش لە پەیوەندیە خۆشەویستیەکەت روودەدات، باشترە ئاگاداری پیوەندیەکەت بیت، ئەمرۆ شتێک روودەدات کە پێچەوانەی ویستەکانی تۆیە.

گیسک:
ئەمرۆ دیاریت پێشکەش دەکرێت، رەنگە پارە یان چاکە یان شتێک بێت کە پێویستت بێت،  ئاگاداری ئەوە بە کە چی قبوڵ دەکەیت و چی رەتدەکەیتەوە. 

سەتڵ:
رەنگە ئەمرۆ کەسێک داوای ئەوەت لێ بکات کە چیرۆکت بۆ باس بکات، دەتوانیت سوود لە چیرۆکەکەی وەربگریت بۆ ژیانی خۆت، هەمیشە لەبیرت بێت.

نەهەنگ:
لە کۆبونەوەکانی ئەمرۆتدا کۆمەڵێک هەواڵ و زانیاری بە سوود بەدەست دەهێنێت، بەڵام رەنگە بەهۆی سەرقاڵیتەوە لە بیرت بچێتەوە، بۆیە دەتوانیت بیان نوسیتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە لەبیرت بێت.

ئه‌م بابه‌ته 20292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP