لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی ئایار.

کاوڕ
ڕوبەڕوی پرسیاری زۆر دەبیتەوە، داوای ئامۆژگاریت لێ دەکرێت، بەڵام لەخۆت بایی مەبە، ئەو وزەیەی هەتە لە یەرمەتیدانی کەسانیتر بەکاری بهێنە بەم شێوەیە دڵی کەسێکی تر بەدەست دەهێنیت.

گا
چەند کارێک ئەنجام دەدەیت کە کاریگەری بۆ داهاتوت دەبێت، کاتێکی گونجاوە بۆ دەست پێکێکی ئەرێنی، توانایەکی ئاڵتونیت هەیە ئەمەش یارمەتیت دەدات بگەیت بە ویستە تایبەتیەکانت.

دوانە
لە ئێستادا تۆ توانات هەیە بەسەر هەمو کێشەکان زاڵ بیت بەبێ بێزاربون دەتوانیت سود لەم چالاکیە ئەرێنییانەت ببینیت.

قرژاڵ
هەمو ئەو کەسانەی دەیان ناسیت بە شێوایەکی ناوازە سڵاوت لێ دەکەن، ئەمڕۆ رۆژی چانسی تۆ دەبێت و هاوژینەکەت دەبینیت.

شێر
قەدەر یاری خۆیت پێ دەکات و خۆت لە ئاستێکی زۆر قورسدا دەبینیتەوە، کە هەرگیز بیرت لێ نەکردوەتەوە، بەڵام مەهێلە بێ ئومێدت بکات، چونکە دەبێت چاوەڕێی هەمو شتێک بکەین کە دەبێت روبدات، گلەیی لە بەختی خۆت مەکە چونکە ژیان بەردەوام سوپرایسی خۆشی بۆ ئامادە کردوین

فەریک 
کارەکانت بە ئاسانی تیپەڕ دەبن، ئەم هەلە بقۆزەرەوە بۆ گەشتن بە ئامانجەکەت ئامادەکاری بکە بۆ ڕوبەڕو بونەوەی ئاستەنگیەکان.

تەرازو
رێگاکەت زیاتر بەرەو ئاڵۆزبون دەڕوات لەوانەیە کەسێک بیەوێت پلانەکەت تێک بدات یاخود بێزارت بکات، وەک سزایەک ئەم کارانە ببینە و ئیرادەت بەهێز بکە، ئەگەر ئامانجەکەت نزیک بێت لە ڕاستیەوە شایەنی ئەوەیە کە هەوڵی گەیشتنی بۆ بدەیت.

دوپشک 
شکستەکانت بۆ زو توڕە بونت دەگەڕێتەوە، خۆشەویستیت دەرببڕە بۆ چوار دەورەکەت، لایەنی تەندروستیت باش نیە هەوڵبدە کەمێک پشو بدەیت.


کەوان 
دیارە کە روڕبەڕوی کۆمەڵیک کێشە بویتەوە کە ناتوانیت زاڵ بیت بەسەریاندا، بەڵام چارەسەر زۆر ڕون و دیارە دەبێت تەنها دیدی خۆت بگۆڕیت بۆ بینینی شتەکان، پێویستە بە ئارامی مامەلە لەگەڵ روداوە چاوەڕوان نەکراوەکان بکەیت، کەمێک پشو بدەو دور بکەوەرەوە لە بەرپرسیارێتی، کەمێک کات لەگەڵ خۆت بەسەر بەرە یاخود کتێب بخوێنەرەوە.

گیسک
ئەمڕۆ هەستێکی خۆشت بۆ دروست دەبێت و تەندروستیت باشە هەست بە متمانە بە خۆبون دەکەیت، دەتوانیت لە سەرەتای کارەکاتدا بە بیرۆکەی جیاوازەوە دەست پێ بکەیت.

سەتڵ
ڕێگە بە چواردەورەکەت مەدە بۆچونەکانت و پلانەکەت بگۆڕن ، خۆت دەتوانیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت، کەمێک متاماتە دەتوانێت بەسەر کێشەکانت زاڵ بێت.

نەهەنگ 
بە شێوەیەکی خێرا کەسانی نوێ دەناسیت، ئەگەر ئەم پەیوەندیانە بەکار بهێنیتەوە دەتوانیت سودیان لێ ببینیت، ئەمڕۆ هیچ کێشیەکت نیە کە چارەسەر نەبێت، دور بکەوەرەوە لە شڵەژانی ڕۆژەکەت.

ئه‌م بابه‌ته 48051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP