فیلمی پەیکەری دڵ لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

خەندان لایف-

کارەکانی بەرهەمهێنانی فیلمی پەیکەری دڵ، کە لە دەرھێنانی شوان عەتوف-ە کۆتایی هاتووە، بڕیارە لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا لەسەر شاشەی سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت.

پەیکەری دڵ، فیلمێکی ئەوینی، درامایی و مۆسیقایی کوردییە، لە دەرھێنانی شوان عەتوف، کە یەکەم جارە کاری دەرهێنان بۆ فیلمێکی درێژ بکات.

لەفیلمەکە ھەریەکە لە ھەڵوێست محەمەد (گۆرانیبێژ) و هونەرمەندان نزار سەلامی، نارین ئالان و حەمە عەلی خان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

بڕیارە فیلمەکە لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا لەسینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 24884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP