شێوازی دروست کردنی کێکی شوکولاتە

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
٣\٤ کوپ کەرەی تواوە
٣ هێلکە
٢ کوپ شەکر
٢ کوپ ئارد
٣\٤ کاکاوی بێ شەکر
١ کەوچک سۆدە
١ کەوچکی چا پیکین پاودەر
٢ کەوچک ڤانێلا
یەک کوپ و نیو شیر

شێوازی ئامادەکردنی:
١- ئارد و کاکاوەکە پێکەوە تێکەڵ بکە پاشان پکین پاودەر وسۆدەکەی بۆ زیاد بکە
٢- لە قاپێکی گەورەدا کەرەو تواوەکەو هێلکەو ڤانێلاکە تێکەڵ بکە
٣- دواتر شەکری بۆ زیاد بکە
٤- بۆ ماوەی ٢-٣ خولەک تێکەڵی بکە تا بە تەواوی تێکەڵ دەبێت.
٥- لە کاتی تێکدانیدا تێکەڵەی ئاردەکەو شیرەکەی بۆ زیاد بکە .
٦- بە باشی تێکەڵی بکە کە هیچ گرێیەکی تێدا نەمێنێت.
٧- تاوەی فرنەکە بە کەرە چەور بکە.
٨- پێشتر دەبێت فرنەکەت کار پێکردبێت لە پلەی گەرمی ٣٥٠.
٩- بۆ ماوەی ٣٠-٣٥ خولەک با لەناو فرنەکەدا بێت.
١٠- ئەگەر هەستت کرد بە تەواوی نەبرژاوە، دەتوانیت چەند خولەکێک زیاتر بیهێڵیتەوە تیایدا.
١٢- دوای دەرکردنی لەناو فڕنەکەدا رێگە بدە چەند خولەکێک سارد بێتەوە و دواتر ئامادەیە بۆ پێشکەشکردن.

ئه‌م بابه‌ته 10857 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP