ئەندازیارێکی خۆراک زانیاری گرنگ لەسەر بەکارهێنانی پەتاتە دەخاتەڕو

خەندان-

ئەندازیارێکی خۆراک باس لە شێوازی هەڵگرتن و بەکارهێنانی پەتاتە دەکات و دەڵێت: "ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یاخود سەوز بو بە هیچ جۆرێک نابێت بۆ خواردن بەکاربێت".

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک شێوازی هەڵگرتن و بەکارهێنانی پەتاتە بۆ خەندان روندەکاتەوە و ئاماژەبەوەشدەکات" پێویستە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یان سەوز بو بەهیچ جۆرێک بۆ خواردن بە کارنەیەت و نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت و بەکاربێت بۆ خواردن".

ئەو ئەندازیارەی بواری خۆراک وتیشی: به‌پێی رێنمایه‌كان ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه‌‌ یان نەرم بوە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌، زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

دەشڵێت، هەروەها ماوەی هەڵگرتن و شێوازی هەڵگرتن کاریگەری هەیە لەسەر خراپبونی پەتاتەکە، لەو کاتەدا مادەی سۆلانین و ئەلفا کانونین دروست دەکات کە بەهۆی بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکانەوە هەروەها شێواز و ماوەی هەڵگرتنی دروست دەبێت.

رونیشیکردوەتەوە، بەهۆی ڕودانی کارلێکی کیمیاییەوە چەکەرە دروست دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ سەوزو پەتاتەکە نەرم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان کە بە ئاسانی هەرس نابێت و کرداری هەرس تێکدەدات و دەبێتە هۆی ژەهراویبونی لەش.

باسیلەوەشکردوە، پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌ی دایۆکسین و سلیکات دروست کات کە مادەی ژەهرییە زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.

ئه‌م بابه‌ته 25849 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP