ئەو خواردنانەی پێویستە ژنانی دوگیان بیخۆن

خەندان-

ژنانی دوگیان لە ماوەی سکپڕیاندا پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندروستی خۆیان و کۆرپەکانیان بن، لەو ماوەیەدا هەر خۆراکێک کە دەیخۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکانیان دەبێت، بۆیە دەبێت خۆراکەکانیان لەگەڵ تەمەنی گەشەی منداڵەکانیان بگونجێنن بۆ ئەوەی منداڵەکەیان تەندروست بێت:

١- لە سەرەتای دووگیان بوندا پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەڵەمەندن بە فۆلک ئەسید کە یارمەتی گەشەی منداڵەکە دەدات، هەروەها خواردنی سەوزەواتەکان یارمەتی دڵ تێکەڵ هاتنی بەیانیان دەدات، هەروەها ئەو خواردنانەی کە مەگنسیۆمیان تێدایە وەکو سەوزە، برۆکلی، هێلکە.

٢- هەفتەی ٤-١٢: لە دوای تێپەرینی ٦ هەفتەی دوگیانی دڵی دەست دەکات بە لێدان، لەم کاتەدا پێویستە ئەو خواردنانە کە بخۆیت ڤیتامین سی تێدایە وەکو گوشراوی پرتەقاڵ، هەروەها ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن: گۆشت، خواردنی دەریایی، هێلکە، سپیاییەکان.
دواتر مێشکی خێراتر لە هەر بەشێکی جەستە دەست دەکات بە گەشەکردن، بۆیە پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ٣ وەکو:0 ماسی دەریا، ماسی سەردین.

٣- هەفتەی ١٣-٢٨: لەم قۆناغەدا تەواوی جەستەی منداڵەکە بە شێوەیەکی خێرا گەشە دەکات.
بۆ چاو: گێزەر، پەتاتەی شیرین، سپێناغ، ماسی سەردین، ماسی دەریا.
بۆ گەشەی ئێسک: شیر، ماست، پەنیر، ماسی سەردین، پاقلە.
بۆ کالسیۆم: گۆشتی سوور، گوێچکە ماسی، چەرەسات، پاقلەمەنی، شیر و ماست.

٤- هەفتەی ٢٩-٤٠: ڤیتامین کەی یارمەتی مەینی خوێن دەدات وەکو: سپێناغ، سەوزە، برۆکلی، کەلەرم، سلق.
بۆ بەهێزی ئێسک: شیر، پەنیر، ئەڤۆکادۆ، مۆز، چەرەسات، هێلکە.

دوای لەدایک بوونی منداڵەکە گرنگە بەهەمان شێوە گرنگی بە تەندروستی خۆت بدەیت بە تایبەت ئەگەر شیری خۆت بدەیت بە منداڵەکەت، پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەبێتە هۆی زۆربوونی شیر لەوانە گێزەر، پەتاتەی شیرین، چەرەسات، بادەم.
وە گرنگە کە رۆژانە ٣٠٠-٤٠٠ کالۆری بخۆیت و هەرگیز بە برسێتی نەمێنیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 13111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP