بە پێنج رێگا قلیشانی پێیەکانت مەهێڵە

خەندان-

قڵیشانی پێیەکان دەکرێت بەهۆی وشکی پێستەوە بێت یان بەهۆی زۆر راوەستان لەسەر پێیەکان بێت، هەندێک کاتیش بەهۆی نەخۆشی شەکرە یان غودەوەیە، دەکرێت بەم رێگایانە خۆت لە قلیشانی پێیەکانت رزگار بکەیت:

١- ئالۆڤیرا سودێکی زۆری هەیە، دەتوانیت شەوان پێش نوستن جێڵی ئالۆڤیراکە بدەیت لەو شوێنەی کە قلیشاوە و پاشان بە باندجێک بیبەستیت، بۆ رۆژی داهاتوو لێی بکەیتەوە، بەم شێوەیە نەرم ئەبێت و ئەتوانیت پێستە مردوەکانی لێ بکەیتەوە.

٢- تێکەڵەیەک دروست بکە بەم پێکهاتانە:
٣ کەوچک ئاردی برنج
١ کەوچک هەنگوین
٢-٣ دڵۆپ سرکەی سێو
سەرەتا پێیەکانت بشۆ لە ئاوێکی شلەتێندا بۆ ماوەی 10 خولەک، پاشان تێکەڵەکەی لێبدە بۆ لێکردنەوەی پێستە مردووەکانی پێیەکانت، هەفتەی 2-3 جار ئەمە دووبارە بکەرەوە.

٣- یەک کوپ هەنگوین لەگەڵ ئاوێکی شلەتێن تێکەڵ بکە، دڵنیابەرەوە لەوەی پێیەکانت خاوێنن، پاشان تێکەڵەکەی لێبدە و بۆ ماوەی 20 خولەک مەساجی پێ بکە، پاشان بە بەردەپێ بەکاربهێنە.

٤- دەتوانیت رۆنی رووەک بەکاربهێنیت، پێیەکانت خاوێن بکەرەوە، بە خاولیەکی نەرم بیسرە پاشان رۆنی رووەکی لێ بدەو گۆرەوی لە پێبکە بە درێژایی شەو با پێوەی بێت. رۆژانە پێش نوستن ئەمە دووبارە بکەرەوە.

٥- پێیەکانت لە ئاوێکی شلەتێندا بشۆ بۆ ماوەی 20 خولەک، پاشان تێکەڵەیەک دروست بکە بە ١ کەوچک ڤازلین و ٣-٤ دڵۆپ گوشراوی لیمۆ، دواتر بیدە لە پێیەکانت و گۆرەویەک لە پێ بکە کە لە خوری دروست کرابێت بە درێژایی شەو پێوەی بێت دواتر بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ.

ئه‌م بابه‌ته 25155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP