کارەکانی شارا بوەتە جێی سەرنجی هاوڵاتیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا

خەندان-

شارای تەمەن 20  ساڵ ماوەی چوار ساڵە کاری ماکیاژ دەکات و دەڵێت" کاری ماکیاژ تەنها بۆ ڕازاندنەوەی خودی خۆمان نیە، بەڵکو هونەرە".

شارا کەمال، کچێکی شاری ڕانیە-یە و تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتوی بریتانیایە، لە تەمەنی 16 ساڵیەوە کاری ماکیاژ دەکات و کارەکانی سەرنجی هاوڵاتیانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بۆ لای خۆی راکێشاوە.

شارا سەبارەت بە چۆنێتی دەستپێکردنی کارەکەی بۆ خەندان قسەیکرد و وتی: لە منداڵیەوە ئارەزوم لە کاری ماکیاژ دەکرد، زۆرجار بە بێئاگایی دایکم، ماکیاژەکانی ئەوم بەکاردەهێنا، کاتێکیش دەچومە قوتابخانە هاوڕێکانم لێیاندەپرسیم چی بەکاردەهێنیت، ئەمەش وایلێکردم  بیر لەوە بکەمەوە چەناڵێکی فێرکاری ماکیاژ لە یوتوب دروستبکەم".  

سەبارەت بەوەی کە بۆچی تا ئێستا ئارایشتگایەکی دانەناوە، شارا وتی: من تا ئێستا خوێندکارم ، بەڵام کە خوێندنم تەواوکرد دەمەوێت لەگەڵ دایکم ئارایشتگایەک دابنێم، ئەوە یەکێكە لە ئاواتەکانم، چونکە دایکم خۆشی لە دوکانێكی ئارایشتگا کاردەکات

 

 

ئه‌م بابه‌ته 13779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP