بەوێنە..14 شێوازی جل پۆشین کە پێویستە هەموو کەس بیزانێت

خەندان لایف-

شێوازی جل پۆشین گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ چۆنیەتی دەرکەوتنی کەسەکە، بەشێک لە کەسایەتی تۆ دەردەخات، مەرجنییە جلەکانت گران بەها بێت بەڵام گرنگە کە ئەو جلەی دەیپۆشیت شێوازێکی رێکوپێک و گونجاوی هەبێت:

1- کاتێک چاکەت لەبەر دەکەیت با هەمیشە قۆپچەی ناوراست داخراو بێت، قۆپچەی سەرەوە هەندێک کات دەتوانیت دای بخەیت یان بیکەیتەوە، بەڵام هەرگیز قۆپچەی خوارەوە دامەخە.

2- کاتێک کە کراس لەبەر دەکەیت لە ٢ قۆپچە زیاتری مەکەرەوە.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
3- لە کاتی پێوەکردنی ئێکسسوار هەرگیز ٣-٤ خشڵ پێکەوە مەکە، دەتوانیت گوارە و بازن پێکەوە بکەیت، یان ملوانکەو ئەنگوستیلە.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
4- پێویستە بۆینباخەکەت تا ئاستی کەمەرت بێت، کورت تر یان درێژتر شێوازێکی ناشرین دەبەخشێت بە دەرکەوتنی کەسەکە.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
5- لە کاتی پۆشینی عەزی کورت با ملیوانەکەی زۆر کراوە نەبێت.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
6- ئەگەر کراست لەبەر کرد بەبێ چاکەت ئەوا پێویستت بە بۆینباخ نابێت.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
7- با ملیوانی کراسەکەت ٤ سانتیم لە خوار ئێسکی ملەوە بێت.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
8- ئەگەر کراسەکەت کردە ناو پانتۆڵەکەتەوە ئەوا پشتێن ببەستە.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
9- لە کاتی پۆشینی بەدی کورت با کەمەرت دەرنەکەوێت.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
10- رەنگی پشتێنەکەت با هەمان رەنگی پێڵاوەکانت بێت.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
11- لۆگۆی سەر جلەکانت باشترە لێبکرێتەوە و پێوەی نەبێت.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
12- لە کاتی پۆشینی جلی نەخشدار باشتر وایە کە هەردووکی هەمان رەنگ بن نەک رەگی جیاواز.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
13- گۆرەویەکەت تا ئەو ئاستە درێژ بێت کە لە کاتی دانیشتن قاچت دەرنەکەوێت.
14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All
14- ئەگەر ئەو جلەی بۆ شوێنی فەرمی دەیپۆشیت بێ قۆڵە ئەوا باشترە بە شێوەیەک بێت کە شانەکەی داپۆشرابێت، بەو شێوەیە زیاتر فەرمی دەردەکەوێت.

14 Dressing Rules That Everyone Should Learn Once and for All

ئه‌م بابه‌ته 26386 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP