13 یاسای ئەتەکیەت کە پێویستە هەموو خانمێک بیزانێت

خەندان لایف-

شێوازی مامەڵەکردنت گرنگیەکی زۆری هەیە بە تایبەتی لە شوێنە گشتیەکان، دەبێت ئەوە بزانیت کە بۆ هەر هەڵسوکەوتێکت تێبینیەک لای بەرامبەرەکەت بە جێ دەهێڵیت، بۆیە هەمووکات پێویستە مامەڵە کردن و رەفتارەکانت بە شێوەیەکی دروست بێت.

1- ئەگەر میوانت هات یەکەم جاری بوو بێتە ماڵت، باشترە سەرەتا دەست شۆرەکەی نیشان بدەیت.

2- ئەگەر میوانەکە خواردن و خواردنەوەی هێنابوو وەکو دیاری، دەبێت لەسەر مێزەکە بۆیان دابنێیت.

3- ئەگەر لە ئاهەگێک بویت و ویستت زوو بەجێی بهێڵیت، سەرەتا قسە لەگەڵ خاوەن ئاهەنگەکە بکەو پێی رابگەیەنە کە دەتەوێت بڕۆیت، پێویست ناکات ماڵئاوایی لە میوانەکانی تر بکەیت.

4- ئەگەر لە رێستۆرانتێک بویت و هەستت بە گەرما کرد، بەدەست خۆت فێنک مەکەرەوە، بەڵکو داوا لە گارسۆنەکان بکە تا ساردکەرەوەکان کار پێ بکەن.

5- لە شوێنی گشتی کاتێک بە دوای شتێکدا دەگەڕێیت هەموو کەلوپەلی ناو جانتەکەت دەرمەکە.

6- ئەگەر هەستت کرد ماکیاژەکەت یان قژت تێک چووە، ئەوا لە دەستشۆرەکان خۆت چاک بکە نەک لە شوێنی گشتی.

7- کاتێک پێویستت بە کەسێک بوو لە ژوورێکی دیکە باشترە برۆیت بۆلای نەک هاوار بکەیت.

8- لە کاتی نان خواردن بەدوای باشترین پارچەدا مەگەڕێ، تەنها کامەت لێوە نزیکە ئەوە ببە.

9- لە کاتی خواردنی سوپ کەوچکەکە لە ناو قاپەکە بەجێ بهێڵەو مەیکەرە سەر مێزەکە.

10- لە کاتی تێکردنی پرکردنەوەی پەرداخی ئاوەکەت باشترە داوا لە کەسەکەی تەنیشتت بکەیت، کە ئایا دەیەوێت ئاو بخواتەوە و پەرداخەکەی بۆ پر بکەیت.

11- لەکاتی کارکردن ماکیاژ و کڵاو لەسەر مێزەکەت دامەنێ.

12- لە کاتی دانیشتن لەسەر کورسی نزم قاچ لەسەر قاچ دامەنێ.

13- لەکاتی دابەزین لە سەیارە دەبێت هەردوو پێیەکانت بهێنیتە سەر زەوی پاشان هەستێت.

١٤- لە کاتی خواردنەوەی چا دەسکی کوپەکە بە سێ پەنجە بگرە، بەڵام لە کاتی خواردنەوەی قاوە دەسکی کوپەکە لە بیەنی دوو پەنجەتدا دابنێ.

ئه‌م بابه‌ته 57435 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP