حەوت رێگا بۆ ئەوەی قژت بە خێرایی درێژ بێتەوە

خەندان-

بەشێکی زۆری خانمان ئارەزووی قژی درێژ دەکەن بەڵأم درێژبوونەوەی قژ بە سروشتی خۆی کاتێکی زۆری پێویستە، بەم جێبەجێ کردنی ئەم رێنماییانە دەتوانیت بە ماوەیەکی کەم قژت بە خێرایی ببێتەوە:

١-ئەو هۆکارە بدۆزەرەوە کە وا دەکات قژت بە خێرایی درێژ نەبێتەوە، کە زۆر کات بە هۆی کەمی ڤیتامین یان ئاسن گەشەی قژت دەوەستێت، هەوڵ بدە ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە پرۆتین، ئاسن، ڤیتامین بی ١٢، کاربۆهیدرات.

٢- سکرەب یان مەساج بۆ پێستی سەر سوودێکی زۆری دەبێت بۆ درێژبوونەوەی قر بە ماوەیەکی کەم. هەردوو دەستت بەکاربهێنە بۆ مەساج کردنی پێستی سەرت بە شێوەیەکی بازنەیی بۆ ماوەی چەند خولەکێک و رۆنی سروشتی بەکاربهێنە، هەفتەی دووجار ئەمە دووبارە بکەرەوە.

٣- قژت لە زیانی ئامێرە گەرمەکان بپارێزە و هەوڵ بدە لە پلەیەکی گەرمی کەمدا بەکاریان بهێنیت، چونکە ئەبێتە هۆی سووتاندنی قژەکەو شکاندنەوەی تاڵەکانی قژ.

٤- وریا بە لەکاتی شانە کردنی قژەکەت بە تەڕی، بە وریایی شانەی بکە یاخود چاوەرێ بکە تا قژەکەت وشک دەبێتەوە، چونکە شانەکردنی قژ بە تەری ئەبێتە هۆی شکاندنەوەی قژت.

٥- خواردنی مەڵتی ڤیتامین سوودێکی زۆری بۆ قژ و پێست و نینۆک دەبێت، یارمەتی زوو درێژبوونەوەی قژ دەدات.

٦- باشترە ئەو سەرینەی کە لەسەری دەخەویت لە قوماشی ئاوریشم دروست کرابێت.

٧- سەرتاڵەکانی قژت ببرە کە دوولەت بووە، چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوون و هەڵوەرینی قژ.

 

ئه‌م بابه‌ته 19125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP