چۆنیەتی دروستکردنی شۆربای ریزۆنی

خەندان-

کەرەستەکان:
نیو کوپ پاستای ریزۆنی
 پەتاتەی گەورە
٢ گێزەری گەورە
٢ پەرداخ ئاوی مریشک
٢ کەوچک کاری
١ کەوچک بیبەری سوور
١ کوپ بەزالیا
١ کەوچکی خواردن خۆێ
١ کوپ شیر

چۆنیەتی دروست کردنی:
١- مەنجەڵێک ئامادە دەکەیت بۆ ئەوەی شۆرباکەی لەناو دروست بکرێت، یەکەم جار ئاوی مریشکەکەی تێدەکەیت.
٢- پەتاتەو گێزەرەکە بە چوارگۆشەی بچوک ورد دەکەیت و دەیکەیتە ناو ئاوی مریشکەکە تا ١٠ خولەک.
٣- پاستای ریزۆنیەکەی بۆ زیاد دەکەیت و تێکی دەدەیت.
٤- خۆێ و کاری و بیبەرە سوورەکەی بۆ زیاد دەکەیت هەروەها بەزالیاش.
٥- بە هێواشی کوپە شیرەکەی بۆ زیاد دەکەیت و ئەبێت لەو کاتەی کوپە شیرەکەی بۆ زیاد دەکەیت دەبێت. بە هێواشی تێکی بەیت بۆ ئەوەی شیرەکە نەبێتە گرێی بچوک لەناو شۆرباکە.
٦- ئەگەر شۆرباکە زۆر خەست بوو دەتوانیت کەمێکی تر ئاوی بۆ زیاد بکەیت.
٧- بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگرێکی کەم بکوڵێت.
٨- پاشان ئامادە دەبێت بۆ خواردن.
تێبینی\ دەتوانیت سنگی مریشکی تێ بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 5732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP