نۆ رێگا بۆ ئەوەی برژانگەگانت بە مانگێک درێژببێتەوە

خەندان لایف-

بوونی برژانگی درێژ و پڕ سەرنجراکێشیەکی زیاتر بە چاو دەبەخشێت، دەتوانین بەم چەند رێگایە ببیتە خاوەنی برژانگێکی درێژ:

١- ماسکەرایەکی کۆنی خۆت کە بەکاری ناهێنێت بە جوانی بیشۆ، چەند دڵۆپێک ڤیتامین ئی تێبکەو رۆژانە دووجار بەکاری بهێنە.

٢- ئەتوانی رۆنی گوێزی هندی یان زەیتی زەیتوون بەکاربهێنیت، بە فلچەی ماسکەرایەک کە خاوێن بێت بیدەت لە برژانگت، شەوان پێش خەوتن بەکاری بهێنیت.

٣- پرۆتین و ڤیتامینی زیاتر بخۆ وەکو: گۆشت، ماسی, چەرەسات، هێلکە، سەوزە، میوە. یارمەتی زوو درێژبوونەوەی برژانگ و قژ دەدەن.

٤- چای سەوز سوودێکی زۆری هەیە, دەتوانیت کوپێک چای سەوز ئامادە بکەیتو چاوەرێ بکەیت تا سارد دەبێتەوە و پاشان رۆژانە دوو جار بە لۆکەیەک بیدەیت لە برژانگت.

٥- ئالۆڤێرا، دەتوانیت چەند دڵۆپێک لە جێلی ئاڤێرا بدەیت لە برژانگت بە درێژایی شەو پێوەی بمێنێتەوە, هەروەها بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باشتر دەتوانیت لەگەڵ چەند دڵۆپێک زەیتی زیتوون تێکەڵی بکەیت.

٦- مەساج کردن بۆ چاو و برژانگ سوودی هەیە، دەتوانیت بە رۆنی گوێزی هندی یان زەیتی زەیتوون بۆ ماوەی ٥ خولەک مەساج بۆ برژانگت بکەیت، رۆژانە ئەمە دووبارە بکەرەوە.

٧- خەوتن بە ماسکەراوە زیانی هەیە دەبێتە هۆی وەرینی برژانگەکانت.

٨- ماسکەرای کۆن بەکارمەهێنەو نابێت ماسکەرا لە ٣-٦ مانگ زیاتر بەکاربهێنرێت.

٩- رۆژانە کەسێکی ئاسایی ٤ تاڵ لە برژانگەگانی لەدەست ئەدات، ئەگەر هەستت کرد زیاتر لەوە  زیاتر برژانگت دەوەرێت دەبێت بە زوترین کات سەردانی پزیشک بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 15584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP