لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 7ی مانگی ئازاری 2019 بخوێنەرەوە.

کاوڕ
بەهۆی تێگەیشتنت لە كەسانی چواردەورت و هەركەسێكی دیكە كە دەیناسیت، ژیانی رۆژانەت بە دڵخۆشی بەسەردەبەیت، سود لەم ماوەیە وەربگرە كە هەموان هاوسۆزیت بەرامبەر دەنوێنن و ئەو وزە ئەرێنیە وەربگرە تا بتوانیت لە فشارەكانی رۆژانی داهاتو خۆت رزگاربكەیت و ئارامتربیت. 


گا
هەوڵبدە لەو رێگایانەی رابردو دوربكەویتەوە كە كێشەكانت پێ چارەسەردەكردن و لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەی نوێدابە، هەندێكجار رێگا نوێیەكان ئەنجامێكی باشتریان دەبێت و دەبنە جێی رەزامەندبونی كەسانی دیكە، هاوڕێیەكی نوێ دەناسیت كە هاوخەمیت دەكات و لە روبەڕوبونەوەی كێشەكانتدا هاوكاریت دەكات.

دوانە
دەگەیت بەو ئارامیەی بیر و هۆشت كە هەمیشە ئاواتەخوازبویت پێی، لەڕیگەی ئەو هێزەی ناختەوە متمانەت بە خۆت زیاتردەبێـت. هاوڕێ و هاوكارەكانت داوای هاوكاریت لێدەكەن، هەوڵبدە بێ ئەوەی لەسەر هەوڵەكانت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكات كاریگەری دروستبكات بەپێی پێویست لە هاوكاریكردنیان دوامەكەوە .

قرژاڵ 
كاتەكەی زۆر گونجاوە بۆ پەیوەندیە تایبەتیە كۆن و نوێیەكانت. بەهۆی بیر و بۆچونەكانتەوە پەیوەندیەكانت لەگەڵ كەسانی چواردەورت دەوڵەمەند دەبێـت، بەڵام نابێت تەنها لە لایەنی سود گەیاندن بە خۆتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكەیت، هەوڵبدە لەسەر ئاستی سۆز و میهرەبانیەوە كاردانەوەت هەبێـت ئەگەرنا ماوەی سودبینینت لەو كاتە كورتخایەن دەبێت.

شێر 
لە ئێستادا گەیشتویت بە بنبەست، وا دەردەكەوێت هیچ شتێك بەپێی خواستی تۆ ناڕوات و دەتەوێت كۆڵبدەیت، ئەو كاتە سەختە وەكو تاقیكردنەوەی هێز و توانات ببینە، لە داهاتویەكی نزیكدا گرنگی هەنگاوەكانت بۆ روندەبێتەوە و سەرەڕای ئاستەنگەكان وزەی پێویست بۆ بەردەوامبون بەدەستدەهێنیت، دەبێـت لەكاتی دەستبەرداربونتدا دوبارە و بە روانگەیەكی نوێوە دەستپێبكەیتەوە.

فەریک 
كارەكان بە ئاسایی بەڕێوەدەچن. بۆیە دەتوانین كاتەكانت بە كارە زۆر گرنگەكانەوە بەسەرببەیت، بەڵام ئامانجەكەی خۆت لەبیرنەچێـت. پەیوەندیەكانت لەگەڵ خێزانەكەت بە باشی بەڕێوە دەچێت و تۆ هۆكاری باشی پەوەیندیەكانیت. پێویستە لە ئێستادا ناكۆكیەكانی رابردوت چارەسەربكەیت و دەتوانیت بە ئاسانی ئەو كارە ئەنجامبدەیت، بەڵام پێشوەخت گرنگی بە تەندروستیت بدە تا لەكاتە سەختەكاندا هاوكاریت بكات.
تەرازو 
كارەكانت ئەمڕۆ هەڵدەسەنگێندرێن، بەڵام ئەگەر بتوانیت زانیاریە دروستەكە پێشكەشبكەیت پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات. لە ژیانی تایبەتیشتدا بە هەمانشێوە تاقیدەكرێیتەوە، لەو دۆخەدا پێویستە لە روانگەی خۆتەوە مامەڵەبكەیت. تەنانەت لەكاتی بڕیارە سەختەكانیشدا ئامانجە سەرەكیەكەت لەپێشچاو ون نەبێت، دەتوانیت بە ئاسانی بەسەر هەموو كێشە تەندروستیەكاندا زاڵ بیت، ژیان كێبڕكێ نیە، بۆیە پێویست ناكات بە مەبەستی سەركەوتن بجەنگیت.

دوپشک 
وا هەستدەكەیت ئەو وزەیەی لە ناختدا هەیە لەناكاو دەتەقێتەوە، بەداخەوە ئەوە هەستێكی باش نیە. لە بەرامبەر ئەو پاڵنەرەی كاریگەری لەسەر دەرخستنی هەمو وتەكانی ناخت هەیە خۆت مەدە بەدەستەوە، چونكە بی ویستی خۆت كەسانی چواردەورت بەو هەڵسوكەوتە دەڕەنجێنیت. هەوڵ بدە ئارامی ناخت بپارێزیت و زیاتر لە كەسانی چواردەورت تێبگەیت. 

کەوان 
وا دەرناكەوێت بارگرانی كێشە و ناسۆریەكانی رۆژانەت بە ئاسانی جێتبهێڵن، بەهێزبە و هەوڵبدە لە بابەتە گرنگەكاندا رای خۆت بەدەستبهێنیت، گەر وانەكەیت بە بەردەوامی روبەڕوی شكست دەبیتەوە. بە گرنگیەوە هاوسەنگی لەنێوان بابەتەكاندا بكە و ئەو ئامانجانە بهێنەرە پێشچاو كە دەتەوێت ئەنجامیان بدەیت. ئەگەر توانیت بەوشێوەیە مامەڵە بكەیت دەشتوانیت بە ئاسانی بگەیت بە چارەسەری كێشەكان.

گیسک 
بۆ دڵخۆشبونت هۆكارێكی نوێت دەبێت، لەگەڵ كەسانی چواردەورتدا ئارام و لەسەرخۆیت و بیر و هۆشت گونجاوە بۆ ئەو هەستە. سەرجەم پەیوەندیە كۆمەلایەتی و تایبەتیەكانت لە ئاستێكی زۆر بەرزدا دەبێـت، بەڵام زۆر لەو هەستەدا رۆمەچۆ و بیرلەوەبكەرەوە ئەمڕۆ دیاریەكە بۆ تۆ. لە رێگەی مامەڵە و هەڵسوكەوتی جوان لەگەڵ كەسانی چواردەورت سوپاسگوزاری خۆت پیشانبدە. 

سەتڵ 
بارێكی سەختت لە كێشەكان هەڵگرتوە، كەمێك لە بارگرانیەكان كەمبكەرەوە ئەگەرنا كێشەكانت زیاتردەبن. دەبێت لە بەرامبەر كێبڕكێكانی پیشەكەت و ژیانی تابەتیتدا رێگەچارەیەك بدۆزیتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لە هێز و توانای خۆت بكەیت، بەڵام بە بیركدنەوە كاتێكی زۆر مەكوژە، ئێستا كاتی ئەوە هاتوە بێ دواخستن روبەڕوی كێشەكان ببیتەوە.

نەهەنگ 
بەهۆی ئەوەی لەگەڵ كەسانی چواردەورتدا هاوئامانجیت، بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانت هەمو جۆرە هاوكاریەك دەكرێیت، سود لەو هەلە وەربگرە تا ئارامی بدەیت بە بیر و هۆشت، هەوڵبدە سەرەتا كارە بە كۆمەڵەكانت ئەنجامبدەیت. لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەرهەمدار هاوبەشی تایبەت ئەنجامدەدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 40824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP