چۆنیەتی دروست کردنی بەسبوسە


 خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
دو کوپ ئارد
یەک کەوچک پیکین پاودەر
نیو کوپ شەکری سپی
دو کەوچک هەنگوین
نیو کوپ کەرە (بە تواوەیی)
یەک کوپ ماست

چۆنیەتی دروست کردنی شەکراوەکەی:
نیو کوپ سەکری سپی
یەک کوپ و نیو ئاو
یەک کەوچک گوشراوی لیمۆ
یەک کەوچک کەرە

چۆنیەتی دروستکردنی بەسبوسەکە:
١-لەناو قاپێکدا ئارد و کەرە تواوەکە تێکەڵ بکە.

٢-دواتر شەکر و هەنگوین و ماست و پیکین پاودەرەکە تێکەڵ بکە لەگەڵ هەمو کەرەستەکانی دیکە.

٣- دواتر قاڵبی فڕنەکە بە کەرە چەور بکە و هەمو تێکەڵەکانی تێبکە.

٤- پلەی گەرمی فرنەکە بکەرە سەر 200 بۆ ماوەی 30 خولەک لەناو فرنەکە دایبنێ.
٥- پاش ئەوەی رەنگی بو بە قاوەیی کاڵ ئەتوانیت دەریبکەیت.

٦- پاشان شەکراوەکەی بۆ ئامادە بکە بەم شێوازە: شەکر و ئاوەکە تێکەڵ بکە پاشان گوشراوی لیمۆکەی بۆ زیاد بکە و بۆ ماوەی یەک بۆ دو خولەک بە باشی تێکەڵی بکە، پێش ئەوەی شەکراوەکە بکەیت بەسەر بەسبوسەکەدا کەرەی بۆ زیاد بکە.

٧- دواتر شەکراوەکە دەکەیت بەسەریدا.

٨- لە کۆتایدا بادەمی بۆ زیاد دەکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 12899 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP