چۆن بە پێکهاتەی سروشتی کۆلاجین بۆ پێستت دەکەیت؟

خەندان- هێڤی لەتیف

پێویستە بە شێوەیەکی تەندروست پارێزگاری لە پێستمان بکەین، باشترین رێگا ئەوەیە دوور بکەویتەوە لەو مادانەی کە پێکهاتەی کیمیایی لە خۆ دەگرن، چونکە زۆر کات کاریگەری خراپ لەسەر کەسەکە بە جێدەهێڵێت، بەم پێکهاتە سروشتیانە دەتوانیت پارێزگاری لە پێستت بکەیت:-

-ئاو یەکێکە لە پێویستییە گرنگەکان بۆ پێستت و رۆژانە خواردنەوەی هەشت بۆ ١٠  پەرداخ ئاو پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە و جەستە لە ماددە ژەهراویەکان خاوێن دەکاتەوە.

- خواردنی سەوزەواتەکان وەک تەماتە، بیبەر، کەلەرمی سوور، چەوەندەر کە بە پارێزەری پێست دادەنرێن  سوودێکی زۆر بە روخسار دەگەیەنێت.

- گێزەر رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی لە خۆدەگرێت، رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی گێزەر یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات، هەوەها رێگرە لە دروستبونی زیپکەی روخسار.

- سیر: سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددەی گۆگرد وترشەڵۆک کە یارمەتی نوێبونەوەی خانە مردوەکانی پێست دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 12420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP