هەشت رێگا بۆ ئەوەی رەشی ئانیشک و ئەژنۆکانت نەهێڵیت

خەندان لایف-

زۆرکات رەنگی پێستی ئانیشک و ئەژنۆکان رەش دەبنەوە بەمەش زۆرکات دیمەنێکی ناشرین دەبەخشێت بە دەست یان قاچ، دەتوانیت بەم رێگایانە خۆت لەو کێشەیە رزگار بکەیت:

١- لیمۆ و سۆدە: 
لیمۆکە بکە بە دوو بەشەوە و یەک کەوچک سۆدە بدە لە لیمۆکەو بۆ ماوەی یەک دەقە بیدە لە ئانیشک و ئەژنۆکانت، بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە و پاشان بە ئاوێکی شلەتێن لێی بکەرەوە.

٢- ئالۆڤێرا و شیر:
 ئالۆڤێراو شیرەکە تێکەڵ بکەو گیراوەکەی لێ بدە و بە درێژایی شەو پێوەی بهێڵەرەوە و بۆ رۆژی دواتر لێی بکەرەوە.

٣- پەتاتە: 
پەتاتەکە قاش بکەو بیکەرە ناو عەسارەوە پاشان لێی بدەو بۆ ماوەی ١٥ خولەک و پاشان بیشۆ.

٤- زەردەچەوە و شیر تێکەڵ بکە، بیدە لە ئانیشک و ئەژنۆکانت بۆ چەند خولەکێک جێی بهێڵە دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. ئەتوانیت کەمێک هەنگوینیشی تێبکەیت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتری هەبێت.

٥- لە دوای هەموو خۆشتنێک ئەتوانیت رۆنی گوێزی هندی لێبدەیت، هەروەها دەتوانیت نیو کەچک گوشراوی لیمۆ و یەک کەوچک رۆنی گوێزی هندی تێکەڵ بکەیت و لێی بدەیت بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

٦- دەتوانیت دوو کەوچک هەنگوین لەگەڵ گوشراوی نیو لیمۆ،١ کەوچک سۆدە تێکەڵ بکەیت بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەک پێوەی بێت.

٧- شەکر و زەیتی زەیتوون:
دەتوانیت تێکەڵی بکەیت و بۆ ماوەی پێنج خولەک بە شێوەیەکی بازنەیی مەساجی پێ بکەیت بو ماوەی پێنج خولەک، دەتوانیت هەفتانە ئەمە دووبارە بکەیتەوە.

٨- گوشراوی نیو لیمۆ لەگەڵ کەمێک خوێ تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک بیدە لە شوێنی مەبەست، دواتر بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆ، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش هەفتەی ٣-٤ جار ئەمە دووبارە بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 14043 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP