پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ لە خەندان لایف بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 6ی مانگی ئایاری 2019 بخوێنەرەوە.

کاوڕ
خۆت بۆ هەمو شتێكی چاوەڕواننەكراو ئامادەبكە، سوپرایزی خۆش چاوەڕێتدەكات، سەرەڕای ئەوەش، هاوژینەكەت شتێكی تایبەت بە تۆ دەپارێزێت، بەڵام مەهێڵە پێشبینیەكانت زیاد لە پێویست بێت، بۆ هەرشتێك كە ئێستا هەتە سوپاسگوزاربە. هاوڕێكانت كاردانەوەیان لەگەڵ نۆ ئەرێنی دەبێـت، هاوكارەكانت بە جوانی و بێخەوشی هەڵسوكەوت و كارەكانت سەرسام دەبن. 

گا
هەست بە نوێبونەوە و جۆش و خرۆش دەكەیت، بە تایبەت كاتێك كاردانەوەی نەرێنی لە چواردەورەكەت وەردەگریت، پێویستە ئێستا دەست بەو پڕۆژانە بكەیت كە لە خەیاڵتدا بنیاتنراوە و داهێنانی خۆتە. لە سایەی متمانە بەخۆبونت دەتوانیت ئەمڕۆ زیاتر لە جاران هاوكاری كەسانی دیكە بكەیت، نابێت لەخۆباییبیت بەڵكو دەبێت ببیتە ناوەندی سەركەوتن و هاوكاریكردنی هەموان.

دوانە 
لەسەر ئاستی ژیانی تایبەتی و ئاستی پیشەكەتدا بەشێوەیەكی تەواو لەگەڵ چواردەوەركەتدا دەگونجێیت، هەوڵبدە ئەو رێككەوتنە بەكاربهێنیت تا بتوانیت پەیوەندیەكانت پتەوتربكەیت و لە كاتە سەختەكاندا سودی لێببینیت. 

قرژاڵ 
لە چوارچێوەی كارەكەتدا هاوپیشەكانت بەشێوەیەكی تایبەتی و ئەرێنی هەڵسوكەوتت لەگەڵدا دەكەن، هەوڵبدە سود لەم ماوەیە ورەبگریت تا لەگەڵ تیمەكەتدا كێشە سەختەكان چارەسەربكەن و تۆش بگەیت بە ئامانجەكانت، ئەو گونجانەی لەناو تیمەكەدا گەشەدەسەنێت لە روبەڕوبونەوەی سەختترین كێبڕكێكان و پێكەوە گەیشتن بە سەركەوتن هاوكاردەبێـت. 

شێر 
بەهۆی گۆڕانی دۆخەكەوە وا دەردەكەوێـت دوبارە ئامانجەكەت لە كۆنترۆڵ دەرچوە، نابێت توشی نائومێدی و خەمۆكی بیت، هەوڵبدە دوبارە بیر لە گریمانەكان بكەیتەوە، پێدەچێت تەنها رەنگدانەوەیەك بێـت و بتوانیت بە هەوڵدانێكی گونجاو خۆت لە دۆڕان دوربخەیتەوە، ئەگەر دۆخەكەش بەو شێوەیە نەبو، بیرتبێت پلانەكانی رێگاكەت ئامانجەكەتە.

فەریک 
وزە و چالاكیەكی زۆرت هەیە و گەشبینیت، روبەڕوی هەر شتێك ببیتەوە بە ئاسانی سەردەكەویت و ئەنجامەكەت بەرهەمداردەبێت، بە شێوەیەكی رون و ئاشكرا كەسانی چواردەورت پێت سەرسام دەبن و ئەوەش متمانە بەخۆبونت زیاتردەكات. بەڵام ئاگاداربە لەخۆباییبونت لە ئامانجەكانت دورتنەخاتەوە، چونكە ئەو بەختە باشە بەخێرایی دەگۆڕێت بۆ بەختێكی خراپ.


تەرازو 

ئاستەنگێك لەبەردەم بەدیهێنانی ئامانجەكانت رێگرە، بێئومێد مەبە و چاوەڕێی هاوخەمی لە هیچ كەسێك مەكە، هەمو تواناكانت كۆبكەرەوە و دوای خەونەكانت بكەوە، دەتوانیت لانیكەم كەمێك لەو دۆخە بگۆڕیت، بە خێرایی هەڵسوكەوت مەكە، هێز و توانات بپارێزە و هاوشێوەی كارێك كە پێویستە ئەنجامیبدەیت لەم كێشەیە بڕوانە، متمانەت هەبێت كە هیچ شتێك ناتوانێت لە بەردەمتدا بوەستێت.  

دوپشک 
 دەبێت لە پیشەكەتدا وریاتربیت، بەشێوەیەكی خێرا لە هاوكارەكانت توڕەدەبیت، دەبێـت ئامانجەكەت چۆنیەتی بێت نەك چەندێتی، لەگەڵ ناكۆكیەكانتدا بە شێوەیەكی دیپلۆماتی مامەڵە بكە. بۆ ژیانی تایبەتیشت بە هەمان شێوە، بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ كەسانی دیكەدا دژ دەوەستیتەوە، پێویستە زیاتر لەگەڵ كەسە خۆشەویستەكانتدا پەیوەندیت هەبێت تا لێت تێبگەن دۆخی تۆ چۆنە. لە ناخی خۆتدا هەست بە نائومێدیەكی زۆر دەكەیت، هەوڵ بدە لە گەشتێكی بچوكدا یاخود ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی ئارامی بدۆزیتەوە. 

کەوان 
لە ئێستادا هیچ شتێك بەپێی خواستی تۆ ناروات بەڕێوە، بەڵام ئەگەر ناخی خۆت گۆڕی لەوانەیە بتوانیت خێراتر ئامانجەكانت بپێكێت، بیر و بۆچونی كەسانی دیكەش دەتوانێت هاوكاریت بكات. لە ژیانی تایبەتیتدا هەمو جۆرە كێشەیەك روبەڕوتدەبێتەوە، بەڵام دەبێت لەو كاتەدا روانگەت رون و ئاشكرابێت. باری تەندروستیت بەرەو باشتر دەڕوات، بیر لە ستایلی ژیانت بكەرەوە، بەڵام بەرامبەر خۆت توند مەبە.

گیسک 
لە ئێستادا هەست بە ژیانەوە دەكەیت، دەتوانیت لەگەڵ بابەتە گرنگەكاندا مامەڵە بكەیت، بیركردنەوەیەكی رون دەتوانێت لە تەواوكردنی بابەتەكاندا هاوكاریت بكات، تەنانەت لە ژیانی تایبەتیشدا ئەو گومانانەی پێشتر هەتبوە دەڕەوێتەوە. تۆ ئێستا ئامادەیت بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە سەختانەی پێشتر لێیان دەترسایت، ئەنجامی كارەكانیشت هاوشێوەی شێوازی مامەڵەكردنت لەگەڵیاندا ئەرێنی دەبێت.

سەتڵ 
وا دەردەكەوێت لە ئێستادا روبەڕوی ژمارەیەك ئاڵۆزی دەبیتەوە كە چاوەڕواننەكراون. هۆكارەكەی كەسانی چواردەورت نیە، لە هەندێك كاتدا تۆ هەڵەدەكەیت، هەوڵبدە ئارامی خۆت بپارێزیت و ئەو ئاستەنگانە ببینیت كە لە رێگاتدایە، تا بتوانیت رێگای نوێ بدۆزیتەوە. ئارامی خۆت بدۆزەرەوە و بەوشێوەیە لەو دۆخە سەختە رزگارتدەبێت.

نەهەنگ 
لێهاتوییە رێكخراوەیی و كۆمەڵایەتیەكانت زیاد لە ئاسایی بە ئاستێكی بەرز بەهێزە، پێویستە ئەو لێهاتوییەت بۆ كۆنترۆڵكردنی شتەكانی چواردەورت بەكاربهێنیت. لە پیشەكەت و ژیانی تایبەتیتدا سەركەوتودەبیت، تێڕوانینە ئەرێنیەكانت بۆ بابەتەكان كاریگەری و سودی لەسەر زۆر شت دەبێـت، كەسانی چواردەورت نرخت دەزانن و بە سۆز و خۆشەویستیەوە مامەڵەت لەگەڵ دەكەن، هەوڵبدە بەسەر تێڕوانینەكانتدا بچیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 43742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP