هەشت تێبینی بۆ پارێزگاریکردن لە پێست

خەندان-

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و گۆڕانی وەرزدا پێست زیاتر پێویستی بە گرنگی  و بایەخپێدان هەیە، دەتوانیت بەم شێوەیە گرنگی بە پێستت بدەیت: 

١- ئەسپرین و هەنگوین ئەبێتە هۆی نەمانی زیبکەی روخسار، حەپی ئەسپرین لەگەڵ تۆنەری تایبەت بە روخسار تێکەڵ بکە تا وەکو کرێمێکی لێ دێت، پاشان بیدە لە زیبکەکانت، بۆ ماوەی پێنج خولەک، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، دواتر هەنگوینی سروشتی بدە لە زیبکەکانت بۆ ماوەی 10 خولەک.

٢- بە سەهۆڵ کونیلەکانی روخسارت دابخە: گەرمی ئەبێتەهۆی ئەوەی کونیلەکانی پێستت زیاتر بکرێنەوە، دەتوانیت بە سەهۆڵ مەساج بۆ پێستت بکەیت، بەم جۆرە کونیلەکانی پێستت دادەخرێن، هەروەها سەهۆڵ پێستت دەپارێزێت لەو مادە کیمیاییە زیان بەخشانەی کە بەهۆی ماکیاژەوە زیان بە پێستت دەگەیەنێت.

٣- لیمۆ سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان چەورە، دەتوانیت لیمۆکە بکەیت بە دو پارچەوە بیدەیت لە روخسارت، رێگە بدە بۆ ماوەی 10 خولەک پێوەی بێت پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.

٤- تێکەڵکردنی خوێی دەریاو و ئاو پێستی روخسار نەرمدەکاتەوە، بۆ ماوەی دو خولەک بیدە لە روخسارت و پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.

٥- هەرگیز بە بێ دژە خۆر مەرۆ دەرەوە، 20خولەک پێش چونە دەرەوە لە ماڵەوە دژە خۆر بەکاربهێنە بۆ پاراستنی پێستت لە تیشکە زیان بەخشەکان.

٦- ئەژنۆکان و ئانیشک لە وەرزی هاویندا زۆرترین زیانی بەردەکەوێت، بۆیە هەوڵبدە زیاتر گرنگیان پێ بدە.

٧- ئەو جلانە بپۆشە کە لە لۆکە دروستکراون.

٨- چەن پارچە خەیارێک بدە لە روخسارت بۆ زیاتر نەرمکردنەوە و پارێزگاری لە پێستت، ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە پێویستە دور بکەونەوە لەم ماسکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 9255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP