شەش هۆکار کە مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵەکەت هەیە

خەندان-

منداڵان هەمیشە دەیانەوێت ئەو شتانە تاقی بکەنەوە کە بەلایانەوە سەیرە یان نوێیە بۆیان،  بیر لە دەرئەنجامی رەفتارەکانیان ناکەنەوە هەر ئەمەشە وا دەکات زۆرکات خۆیان مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست بکەن.

١-پەردەی زێبرا: زۆرجار ئەو پەتەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەو دادانەوەی پەردەکە، منداڵەکان وەکو ملوانکە بەکاری دەهێنن و پێوەیان دەئاڵێت کە زۆرکات ناتوانن لە خۆیانی بکەنەوە، ئەگەر دایک و باوکان ئاگادار نەبن ئەبێتە هۆی مردنی منداڵەکانیان.

٢- یاری منداڵان: سروشتی منداڵان وایە کە حەز دەکەن هەمو شتێک بۆ دەمیان ببەن بەتایبەت ئەو شتانەی رەنگاو رەنگن و سەرنجی منداڵەکە رادەکێشن، بۆیە پێویستە دور بکەویتەوە لە كڕینی ئەو یاری و بوکەڵانەی کە زۆر بچوکن و منداڵەکەت دەتوانێت بیبات بۆ دەمی.

٣- خواردن: زۆرکات بێ ئەوەی مەبەستت بێت هەندێک میوە دەدەیت بە منداڵەکەت کە مەترسی هەیە بۆ سەر ژیانی، لەوانە ترێ یاخود گێلاس، بۆیە هەوڵ بدە میوەکان ورد بکەیت بۆ پارچەی بچوک و پاشان بیدەیت بە منداڵەکەت.

٤- پێکهاتە کیمیاییەکانی وەکو پاکەرەوەکانی ناوماڵ و دەرمانە پزیشکیەکان مەترسیەکی زۆری بۆ منداڵەکەت هەیە کە رەنگە بە بێ ئاگایی بیخواتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست ببێت.

٥- ئامێرە کارەباییەکان: منداڵ بە زۆری حەز بە تاقیکردنەوەی ئەو کەل و پەل و ئامێرانە هەیە کە نامۆن بەلایەوە و دەیەوێت تاقیان بکاتەوە، هەوڵ بدە ئەو ئامێرە کارەباییانە لە منداڵەکەت دور بخەرەوە کە مەترسی هەیە بۆیان، لە شوێنی نزم دایان مەنێ.

٦- هەرگیز دەرگا بە کراوەیی جێمەهێڵە، رەنگە منداڵەکەت لە هەر دەفەتێکدا بێت برواتە دەرەوە و رێگەی گەرانەوەی لێ ون بێت، مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست ببێت.

ئه‌م بابه‌ته 11348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP