چۆنیەتی دروستکردنی لوقمە قازی

کەرەستەکان:
4 کوپ ئاو
3 کوپ ئارد
3 کەوچک خومرە
نیو کەوچکی چا خوێ
ڕۆن

چۆنیەتی دروستکردن:
١-خومرەکە لە ناو ئاوێکی شلەتێن دەتوێنینەوە بۆ ماوەی 10 خولەک.
٢- ئارد و خوێکە تێکەڵ دەکەیت، ئینجا ئاو و خومرەکەی تێدەکەیت.
٣- هەویرەکە جوان دەشێلیت نابێت هەویرەکە زۆر توندبێت.
٤- هەویرەکە دادەپۆشن بۆ ماوەی 4 کاتژمێر وازی لێدەهێنن.
٥- بەشێک لە هەویرەکە دەگرن بە دەستەوە ئینجا دەستتان دەگوشن و ئەو بەشە هەویرە خرەی کە لە دەستتان دێتە دەرەوە بە کەوچکێک دەیکەیتە ناو رۆنەکەوە.
٦- پێشتر دەبێت ڕۆنەکات حازر کردبێت و گەرمتان کردبێت.
٧- بەردەوام دەبن تا هەویرەکە هەمووی تەواو دەبیت.
٨- دوای سوورکردنەوەی دەری دەهێنێت و دەیکەیتە سەبەتەیەکەوە تا ڕۆنەکەی لێ بروات.
٩- شیلە دەرژیت بەسەریدا و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.

ئه‌م بابه‌ته 70172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP