لەبریتانیا چارەسەری لاوازی سێکسی پیاوان و ژنان دۆزرایەوە

خەندان-

زاناکانى بریتانیا توانیان حەپى ( سیالیس 10)  بەرھەمبھێنن کە وەک جێگرەوەى ڤیاگرا ئەژمار دەکرێت و بە (حەبە زەردەکە) ناسراوە و توانای ھەیە لە ھەردو ڕەگەزدا چارەسەرى لاوازى سێکسى بکات.

ئەو زانایانە ئاماژەیان بەوەداوە کە حەپى (سیالیس 10)  وێڕای ئەوەی چارەسەرى لاوازى سێکسى پیاوان و ژنان دەکات، لەھەمانکاتدا سودێکی تری ھەیە ئەویش چارەسەری گرفتی لاوازی دڵە، بەپێچەوانەى ڤیاگرا کە زیانى هەیە و ھۆکارە بۆ زیادکردنی لێدانی دڵ کە گرفتێکی تەندروستی گەورەیە.

ئاندرۆ ترافۆرد مامۆستای زانکۆى مانچێستەر لە بریتانیا و ئەندامی تیمی توێژینەوەکە ڕایگەیاند، بەگوێرەی تۆمارى نەخۆشەکان بۆیان دەرکەوتوە، ئەوانەى حەپى (سیالیس 10)یان بەکارهێناوە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشى تێکچونی لێدانەکانى دڵ و جەڵتە کەمتربوە، ھەرچەندە ڕاشیانگەیاندوە ئەو بابەتە لەڕوی زانستیەوە ڕێژەییە.

ئه‌م بابه‌ته 46872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP