چۆن بەبێ بەکارهێنانی ئەسیتۆن بۆیەی نینۆک لێدەکەیتەوە


خەندان لایف-

زۆرکات خانمان روبەروی ئەو حاڵەتە دەبنەوە، دەیانەوێت بۆیەی نینۆکەکانیان لێ بکەنەوە، بەڵام ئەسیتۆنیان لا نیە،  بۆیە دەتوانیت بەم دو هەنگاوە لە ماڵەوە بۆیەی نینۆکەکانت لێبکەیتەوە بە بێ بەکارهێنانی ئەسیتۆن:

یەکەم: تێکەڵکردنی سرکە و لیمۆ پێکەوە وا دەکات بە ئاسانی بۆیەی نینۆکەکەت لێبێتەوە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی:
١-گوشراوی لیمۆ لەگەڵ کەمێک سرکە تێکەڵ بکە.
٢- پەنجەکانت بۆ ماوەی 20 چرکە بکەرە ناو تێکەڵەکەوە.
٣- بە لۆکەیەک بۆیەی نینۆکەکانت بسرە.
٤-بە ئاوێکی شلەتێن دەستت بشۆ.

رێگای دوەم: لیمۆ و ئاوی شلەتێن یەکێکی دیکەیە لە رێگەکان کە دەتوانیت بۆیەی نینۆکەکەت لێبکەیتەوە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی:
١-دەستت بخەرە ناو ئاوی شیلەتێنەوە بۆ ماوەی3-6 خولەک تا ئەو کاتەی بۆیەکەت نەرم دەبێتەوە.
٢- پاشان دەستت لە ئاوە گەرمەکە دەربهێنە و لیمۆیەک بکە بە دو بەشەوە.
٣- پاشان لیمۆکە بدە لە نینۆکت دەبینیت بۆیەکەت بە تەواوی لێدەبێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 10200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP