لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی ئایار.

کاوڕ
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی باش کارەکانت دەڕوات بەڕێوە لەگەڵ گروپەکانتدا، ئەمەش واتای ئەوەیە دەتوانیت قورسترین بیر و بۆچون ڕێکبخەیت، لە ژیانی تایبەتی و کارەکەتدا بەتایبەت پاڵپشتی دەکرێیت، خۆشەویستیت نیشان بدە بۆ چواردەورەکەت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانت. 

گا
چەند چانسێکی نوێ دێتە بەردەمت، دەتوانیت ڕێڕەوێکی باش لە کارەکەت بنیاد بنێیتەوە، ئەگەر بۆچونی چواردەورەکەت بەجدی وەرگرت دەتوانیت بە ئەنجامێکی داهێنانە و جیاواز بگەیت، کەسانی نوێ دەناسیت کە گۆڕانکاری لە ژیانتدا دروست دەکەن و پەیوەندیەکانت پەرە پێدەدەیت.

دوانە 
ئەمڕۆ پرسیارت زۆر لێدەکرێت و داوای یارمەتیت لێ دەکرێت، بەڵام مەهێڵە بەهۆی ئەم متمانەیەوە دوچاری لەخۆبایی بون ببیت، تواناکانت لە یارمەتیدانی خەڵکی بەکاربهێنە تا دڵیان بەدەست بهێنیت.

قرژاڵ 
ئەمڕۆلەڕوی دەرونی جەستەییەوە  زۆر چالاکیت، تواناکانت بەکاربهێنە بۆ بڕیاردان لە پرۆژەو پلانەکانت، بیرکردنەوە لە رابردوت هیچ سودێکی نابێت بۆت، چونکە ئێستا بە تەواوەتی توانای ئەوەت هەیە بە وردی و دادپەروەرانە مامەڵە بکەیت.

شێر 
زۆر بە قورسی دەتوانیت واز لەو بیرکردنەوانە بهێنیت کە هۆگری بویت، لە کاتێکدا تۆ هێشتا باجی کارە نەرێنیەکانی ڕابردوت دەدەیت هەوڵبدە بە بیر و بۆچونێکی کراوەوە خۆت لە کێشەکان دەرباز بکەیت، لەوانەیە ئەم هەمو پەستانە گاریگەری لەسەر جەستەت دروستبکات.

فەریک 
ڕۆژێکی پڕ لە چالاکی و خۆسەویستی دەبێت بۆت، ئەگەر بەدەست خۆت بێت ئارەزوتە بچیت بۆ پێشبڕکێیەکی سەرکێشانە، یاخود گەشتێک بکەیت بە جیهاندا، ئەمەش وا دەکات لە کۆمەڵێک شتی نوێ تێبگەیت، شەرم مەکە لە نزیکبونەوە و ناسینی کەسانی نوێ.

تەرازو 
قەدەر یاری خۆیت پێ دەکا،ت بەڵام لات گرنگ نەبێت، چونکە دەبێت چاوەڕێی هەمو شتێک بکەین لۆمەی بەختی خۆت مەکە، چونکە ژیان چەندین سوپرازی بۆ ئامادە کردوین. 

دوپشک 
 ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک شت دەشڵەژێت کە بە پێچەوانەی ویستی تۆ ڕو دەدەن ، کاتێک کارەکان دژی تۆ دەبن بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێت ئەو وزەیەی هەتە لە ئێستادا ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. 

کەوان 
ئەوڕێگایەی گرتوەتە بەر زیاتر قورس دەبێت وەک لەوەی پێشبینیت دەکرد، وەك سزایەک تەماشای بکە و خۆت تاقی بکەرەوە هەنگاو بۆ پێشەوە بنێ.

گیسک 
لەڕوی پیشەییەوە زۆر سەرکەوتو دەبیت، بەڵام بەردەوام پێویستت بە کات دەبێت تاوەکو بیر لە پرۆژەکانت بکەیتەوە، کەمێک بڕۆ دەرەوەو شوێنی نوێ تاقیبکەرەوە داوا لە هاوڕێکانت بکە پێکەوە کات بەسەر بەرن، لەڕوی دەرونیەوە هەست بە ئارامی دەکەیت، تەندروستیت جێگیرە. 

سەتڵ 
بە کۆمەڵێک کێشەدا دەڕۆیت کە ناتوانیت زاڵ بیت بەسەریاندا، تەنها دیدی خۆت بگۆڕە بۆ شتەکان بۆ ئەوەی کارەکان باشتر ببن مەترسە لەوەی ئامۆژگاری بکرێی پێویستە بەشێوەیەکی ئارام لەگەڵ کێشەکان مامەڵە بکەیت، کەمێک دوربکەوەرەوە لە بەرپرسیاریتیەکانت و کات بە خۆت بدە یاخود کتێب بخوێنەرەوە.

نەهەنگ 
لەروی جەستەیی و دەرونیەوە هەست بە ئارامی دەکەیت ئەمڕۆ دەتوانیت بەشێوەیەکی باش کارەکانت بەڕێوە ببەیت هەنگاوێکی گەورە بنێیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.

ئه‌م بابه‌ته 23943 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP