بەم شێوەیە خۆت لە خاڵە رەشەکانی روخسار رزگار بکە

خەندان لایف-

هۆکاری سەرەکی دروست بوونی خاڵە رەشەکانی روخسار بە هۆی کۆبونەوەی چەوریە کە وا دەکات ئەو خاڵە رەشانە لەسەر روخسار دەربکەوت بە تایبەتی لەسەر لوت یان قەراغی لێوەکان، کە ئەمەش سیمایەکی ناشرین بە روخسار دەبەخشێت.

دەتوانیت بە رێگایانە خۆت لە خاڵە رەشەکانی روخسار رزگار بکەیت:

١- زۆربەی کات خواردن هۆکاری دروست بوونی زیبکە و خاڵە رەشەکانی روخسارە، هەوڵ بدە رۆژانە میوە و سەوزە و زۆربخۆ و بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە.

٢- دەست رێژەیەکی زۆر لە بەکتریا و ڤایرۆس لە خۆ دەگرێت، بە دەست دان لە روخسارت ئەو بەکتریا و ڤایرۆسانە دەگوێزرێنەوە بۆ روخسارت و رەنگە پێستت توشی هەوکردن ببێت.

٣- شیری سارد و هەنگوین تێکەڵ بکە بە لۆکەیەک بیدە لە روخسارت وادەکات پێستت خاوێن و پرشنگدار ببێتەوە.

٤- دەتوانیت ماست بدەیت لە روخسارت رێگە بدە بۆ دوو خولەک پێوەی بمێنێت و پاشان بە لۆکە لێی بکەیتەوە.

٥- بەکارهێنانی فاوندەیشن دەبێتە هۆی دروست بوونی خاڵە رەشەکانی روخسار، هەوڵ بدە کەمتر بەکاری بهێنیت رۆژانە لە ٦-٨ کاتژمێر زیاتر بە روخسارتەوە نەمێنێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 18158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP