لە خەندان لایفەوە پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

خەندان لایف-
 
لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی ئایار.

1- کاوڕ
ئه‌مڕۆ گیانی هاوكاری له‌تۆدا به‌دیده‌كرێـت چونكه‌ كاره‌ گرنگه‌كان پێشترده‌خه‌یت، هاوڕێكانیشت هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبیت هاوشێوه‌ی هێزێكی هانده‌ر لێت ده‌ڕوانن. گرنگی به‌ خێزانه‌كه‌ت بده‌، ئێستا كاتێكی گونجاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ ئاسانی ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامده‌ده‌یت، په‌یوه‌ندیه‌ خێزانیه‌كان سود به‌ ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نن، چونكه‌ ماڵ و ئارامی خێزانی به‌شێكن له‌كاتی نه‌خۆشیدا سودبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی.
 
2- گا
ئه‌مرۆ ده‌توانین سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ستپێبكه‌یت، ده‌توانیت هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌ پیشه‌كه‌تدا بكه‌یت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنت ده‌بێته‌ هۆی ئیره‌یی ئه‌وانی دیكه‌، مه‌هێڵه‌ توشی له‌خۆباییبونت بكات. خۆشه‌ویستانت متمانه‌یه‌كی ته‌واویان به‌ تۆ هه‌یه‌ و له‌باره‌ی لایه‌نه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانی پلانه‌كانته‌وه‌ گفتوگۆت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌توانیت ته‌نها له‌و ڕێگایه‌وه‌ خۆت له‌ شكست بپارێزیت. پێویسته‌ له‌كاته‌ گرژ و ئاڵۆزه‌كاندا ئارامی خۆت بپارێزیت، پێده‌چێت كۆتایی هه‌فته‌كه‌ به‌ ئارامی و خۆشی به‌سه‌ربه‌ریت.
 
3-  دووانە
تۆ ئێستا به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا رێكه‌وتویت، له‌ ژیانی تایبه‌تیتدا هه‌ست به‌ هاوئاهه‌نگیه‌كی ته‌واو ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر چوارده‌وره‌كه‌ت دروستده‌كات و په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ت و خێزانه‌كه‌ت پته‌وتر ده‌كات. هاوسه‌نگیه‌كی باش و ته‌ندروستت ده‌بێـت، هه‌وڵبده‌ ئارامی ناخت بپارێزیت و ئه‌م كاته‌ به‌كاربهێنه‌ بۆ رۆژانی دواتر كه‌ كه‌متر ئارامی تێدا به‌دیده‌كرێت.

4-  قرژاڵ
تۆ له‌گه‌ڵ خۆتدا رێككه‌وتویت و متمانه‌یه‌كی زۆرت به‌ خۆت هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ئارامیه‌ك له‌ ناختدا پیشانده‌دات، هێز و گوڕێكی به‌جۆشت هه‌یه‌ و ده‌ركه‌وتنت به‌شێوه‌یه‌كی ئارام ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی چوارده‌وره‌كه‌ت هه‌ست به‌و ئارامیه‌ی گیانت بكه‌ن، متمانه‌ و دڵخۆشت بۆ ژیان واتای ئه‌وه‌یه‌ هاوڕێكانت متمانه‌ت پێده‌كه‌ن و داوای هاوكاری و ئامۆژگاریت لێده‌كه‌ن.

5- شێر
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حاڵه‌ت روبه‌ڕوده‌بێته‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت ده‌بێت بۆ تۆ، گرنگه‌ متمانه به‌ تواناكانت‌ له‌ده‌ستنه‌ده‌یت، تۆ ده‌توانیت ئه‌و دۆخه‌ تێبپه‌ڕێنیت و بیگۆڕیت، ئه‌گه‌ر له‌ پیشه‌كه‌تدا به‌ هه‌مانشێوه‌ روبه‌ڕوی كێشه ‌بویته‌وه، هه‌وڵبده‌ كۆنترۆڵ له‌ده‌ستنه‌ده‌یت و باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بدۆزیته‌وه‌، ده‌توانیت به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌م كاتانه‌ بڕوانیت تا لێهاتووییه‌كانت به‌ره‌وپێش ببه‌یت.‌

6- فه‌ریك
زۆر به‌ ده‌گمه‌ن به‌ دۆخێكی ئارامی هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆدا تێده‌په‌ڕیت، ئه‌م دۆخه‌ له‌ باشكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت یان هاوكاره‌كانت یاخود ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت هه‌تبوه‌ هاوكاریت ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت كه‌ پێت وابو هه‌رگیز چاره‌سه‌ر ناكرێـت چاره‌سه‌رده‌بن. ئێستا له‌ بارگرانیه‌كانی رابردو رزگارت بوه‌ و هه‌لسوكه‌وته‌ ئه‌رێنیه‌كانت هاوكارت ده‌بن،  به‌ مه‌به‌ستی پلاندانان بۆ داهاتو مه‌ودایه‌كی فراوانترت بۆ ده‌ره‌خسێت.
 
7-  تەرازوو
به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان بۆچون و كاره‌كانت دوباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ نه‌چو پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی دی یاخود دۆخی ئێستا بگه‌ڕێنیته‌وه‌. باشتر وایه‌ پێشوه‌خت ئاماده‌بیت و ئارام بگریت و سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا گه‌شبین بیت، له‌ كۆتاییدا وانه‌ی لێوه‌ فێرده‌بیت.

8-  دووپشک
به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌ و ناكۆكیه‌كاندا مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌یت و پێویست ناكات به‌و شێویه‌ بیت، چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ به‌رهه‌ڵستی و دوژمنداریت بۆ دروستده‌كات، ره‌خنه‌ له‌ خۆت بگره‌ و هه‌وڵبده‌ كاردانه‌وه‌كانت لۆژیكی بێت، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ كه‌س هاوڕا نیت كۆنترۆڵی خۆت بكه‌، هه‌وڵبده‌ ئاگات له‌وته‌كانت بێـت دواتر لێیان په‌سیمان نه‌بیته‌وه‌، له‌كاتی هه‌بونی گوماندا هه‌وڵبده‌ به‌ باشی بیربكه‌یته‌وه‌ پاشان بدوێیت.

9- کەوان
زۆرینه‌ی كاره‌كان به‌شێوه‌ی پێویست به‌ڕێوه‌ ناچێت، بۆ هه‌ر شوێنێك برۆیت روبه‌ڕوی ئاسته‌نگ ده‌بیته‌وه‌ و وا ده‌رده‌كه‌وێـت هه‌موان دژی تۆ وه‌ستاون، هه‌وڵبده‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا ئارام بیت و هاوشێوه‌ی كێبڕكێیه‌ك له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه‌ بكه‌. ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌ره‌وپێشچو، پێده‌چێت ئه‌نجامی كۆتایی به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی چاواه‌ڕواننه‌كراوبێت، هه‌ر ئه‌زمونێك پێیدا تێپه‌ڕده‌بیت رێڕه‌وی ژیانت به‌سودتر ده‌كات.

10-  گیسک
كاره‌كانت به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چن، ئاسته‌نگه‌كانت راسته‌وخۆ و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌و دۆخه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام نابێت، بۆیه‌ده‌بێت به‌ته‌واوی سود له‌م ماوه‌یه‌ وه‌ربگریت، ئه‌و كاته‌ی ئێستا هه‌ته‌ و هیچ سه‌رقاڵیه‌كی تێدا نیه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت و خێزانه‌كه‌ت به‌سه‌ریان به‌ره‌، به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ستده‌كه‌یت په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵیاندا پته‌وترده‌بێـت.

11- سەتڵ
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌تویستوه‌ رێگاكه‌ت بگۆریت و ویستت وابوه‌ به‌پێی پڕۆگرامی كار به‌ره‌وپێشبچیت بێ هیچ هۆكارێكی ئاشكرا كاره‌كانت وه‌ستاوه‌،  پێویسته‌ ئێستا رێگایه‌كی جیاواز بگریته‌به‌ر تا له‌ ئاسته‌نگه‌كان به‌دوربیت و ته‌واوی وزه‌ت له‌ چاره‌سه‌ركردنیاندا خه‌رجنه‌كه‌یت، پێده‌چێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌ت كاتێكی زۆرترت بوێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌زمونی به‌نرخت ده‌ستده‌كه‌وێـت. 

12- نەهەنگ
له‌ ئێستادا هه‌مو شتێك ئاسان ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌  وبه‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانت دڵخۆشیت، له‌ دوای خۆت گه‌شبینیه‌كی سه‌رنجڕاكێش به‌ده‌ستده‌هێنیت. كاتێك چوارده‌وره‌كه‌ت لێت نزیك ده‌بنه‌وه‌ و بیر و بۆچونه‌كانی خۆیانت بۆ ده‌رده‌بڕن لات ئاسایی بێت، به‌ڵام له‌خۆبایی مه‌به‌. له‌ پرۆژه‌ی جیاوازدا به‌شداری بكه‌ تا له‌باره‌ی پلانه‌ تایبه‌تیه‌كانته‌وه‌ بۆچونی گرنگ به‌ده‌ستبهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 52138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP