بەماسکی خەیار پێستت نوێ بکەرەوە

خەندان- 

خەیار سەرەرای ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە بۆ جەستە لە هەمان کاتدا دەتوانیت وەکو ماسک بۆ روخسارت بەکاری بهێنیت، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ پاککردنەوە و نوێ بوونەوەی خانەکانی روخسار هەروەها رێگرە لە دروستبونی زیبکە و تێکچونی پێست، 

پێداویستیەکان:
١-خەیار.
٢- چەند دڵۆپێک رۆنی نەعنا.
٣- چەند قاڵبێکی بچوک سەهۆڵ.

هەنگاوەکان:
١-سەرەتا خەیارێک بە قاشی باریک ورد بکە.
٢- سەهۆڵەکە لە قاپێکدا ورد بکە لەگەڵ خەیارەکەدا تێکەڵی بکە تا وەک تێکەڵەیەکی لێدێت.
٣- دوای ئەوەی سەهۆڵ و خەیارەکەت بە باشی تێکەڵ کرد، چەند دڵۆپێک رۆنی نەعنای تێبکە و بە کەوچک تێکەڵی بکە.
٤- دەم و چاوت بشۆ و بە تەواوی وشکی بکەرەوە.
٥- پاشان تێکەڵەکە بدە لە روخسارت بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک جێی بهێڵە.
٦- بە ئاوی شلەتێن روخسارت بشۆ و ماسکەکەت لێبکەرەوە.
٧- دووبارە روخسارت بشۆ بە ئاوی سارد بۆ داخستنی کونیلەکانی پێستت.

ئه‌م بابه‌ته 8923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP