بەم پێنج هەنگاوە لە تینوێتی رەمەزان خۆت بەدور بگرە

خەندان- 

لە مانگی رەمەزاندا مسولمانان لەسەرانسەری جیهاندا بەرۆژو دەبن، رۆژانە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ کاتژمێر خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بە دور دەگرن بەمەش روبەروی ماندو بون و تینوێتی دەبنەوە، بە جێبەجێ کردنی ئەم رێنماییانە دەتوانیت لە تینوێتی بە دور بیت:

١-خواردنی شووتی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لە تینوێتی بە دوور بیت بە هۆی ئەوە %٩١ پێکهاتەکەی ئاوە و %٦ پێکهاتەکەی شەکرە.

٢- خەیار %٩٠ لە ئاو پێکهاتووە و جەستەت لە وشک بوونەوە دەپارێزێت. 

٣- دڵنیابەرەوە لەوەی لە کاتی ژەمەکاندا تەماتە بخۆیت بۆ ئەوەی لە تینوێتی بە دوور بیت.

٤- خۆت لە خواردنەوەی قاوە بە دوور بگرە، بەهۆی ئەوەی قاوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی شلەمەنی جەستە.

٥- ئارەق کردنەوەی زۆر جەستە تووشی وشک بوونەوە دەکات، هەوڵ بدە دوور بکەوێتەوە لە مانەوە لە شوێنی گەرم و ئەجامدانی وەرزشی زۆر.

ئه‌م بابه‌ته 28359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP