بە چوار هەنگاو بەسەر فۆبیاکەتدا زاڵ بە و ترسەکەت بشکێنە

خەندان- 

رەنگە زۆرکات ترسێکی لە ڕادە بەدەرت بەرامبەر شتێک یان بارودۆخێک هەبێت کە لە راستیدا شایانی ئەو ترسە زۆرە نەبێت، بۆ ئەوەی بەسەر ئەو بارودۆخەدا زاڵ بیت و لەو ترسە رزگارت بێت دەتوانیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:

1-ترسەکەت دیاری بکە: یەکەم هەنگاو بۆ زاڵ بوون بەسەر فۆبیادا ئەوەیە کە بزانیت لە چ شتێک دەترسیت، هەندێک جار ترسێکی لە رادەبەدەرت هەیە بۆ جاڵجاڵۆکە، یان شوێنی قەرەباڵغ، یان شوێنی کراوە و بەرز.

2- لێی تێبگە: بیر لە رابردوو بکەرەوە کە کەی بوو بۆ یەکەمجار ترست لا دروست بوو لەسەر ئەو شتە، ئەوە یارمەتیت دەدات لەوەی تێبگەیت کە ئەوە شایەنی ترس نییە. دوای دیاریکردنی ترسەکەت هەوڵی بەرەنگار بوونەوەی بدە.

3- بە کردار هەوڵی ئەوە بدە روو بە رووی ترسەکەت ببیتەوە، باشترین شت ئەوەیە لەگەڵ کەسێک کات بەسەر ببەیت کە لەو شتەی تۆ ناترسێت، بۆ نمونە ئەگەر فۆبیات بەرامبەر جاڵجاڵۆکە هەیە ئەتوانی تەماشای کەسانێک بکەیت کە جاڵجالۆکە بە دەستیانەوە دەگرن، هەنگاوی دواتر هەوڵ بدە لێی نزیک بیتەوە.

4- هەنگاو بە هەنگاو رووبەرووی ترسەکەت بەرەوە هەرگیز هەوڵ مەدە لەناکاو رووبەرووی بیتەوە چونکە ئەوە ترسەکەت خراپتر دەکات، بۆیە باشتروایە پێشتر خۆت ئامادەبکەیت تا لەو ترسە رزگارت بێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 11215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP