ئەو پێنج گۆڕانکاریە هۆرمۆنیانەی کە نابێت فەرامۆش بکرێن

خەندان لایف-

زۆرکات تۆی خانم روبەڕوی کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەبنەوە لە جەستەیاندا، بەڵام لەکاتی هەستپێکردنی زیاتر لە نیشانەیەک لەم نیشانانەی ئاماژەی پێدەکەین پێویستە بە هیچ شێوەیەک فەرامۆشی نەکەن و بە زووترین کات سەردانی دکتۆر بکەیت.

1- وەرینی قژ

شتێکی ئاساییە کە رۆژانە قژت بوەرێن، بەڵام ئاسایی نییە کاتێک دەبینی قژت لە ناوچەیەکی دیاریکراودا لە کاتی ئاسایی زیاتر دەوەرێت و لاواز بووە.

2- دەرکەوتنی زیبکە لەسەر روخسار

کاتێک هەست بەوە دەکەیت کە زیبکەی زۆر لەسەر روخسارت دەردەکەوێت یان لە هەر شوێنێکی دیکەی جەستەت پێویستە وریا بیت دەربارەی، بە هیچ شێوەیەک فەرامۆشی نەکەیت.

3- هەست کردن بە تەمبەڵی یان خەواڵویی بە بەردەوامی بە بێ هۆکار نیشانەی تێکچونی هۆرمۆنەکانە.

4- تێکچونی سوڕی مانگانە

دواکەوتنی سوڕی مانگانە لە کاتی ئاسایی خۆی بۆ زیاتر لە ٣٠ رۆژ نیشانەی تێکچونی هۆرمۆنەکانی جەستەن.

5- لەدەستدانی بەشێکی زۆر لە کێشی جەستەت بە ماوەیەکی کەم ئاماژەیە بۆ تێکچونی هۆرمۆنەکانی جەستە و پێویستە بە زووترین کات سەردانی دکتۆر بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 16115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP