چۆن رەنگی نینۆکەکانت لەگەڵ ستایلی جلەکانت رێکدەخەیت؟

 

خەندا لایف-

پۆشینی جل و بەرگ بە شێوازێکی جوان بەس نییە بۆ دەرکەوتنی کەسەکە بە شێوازێکی کەشخە و شیک, رێکخستنی رەنگی نینۆکەکانت لەگەڵ جل و بەرگەکەت شێوەیەکی سەرنج راکێشتر بە ستایلەکەت دەبەخشێت, لێرەدا چەند خاڵێک دەخەینە روو کە دەتوانیت لەکاتی رەنگ کردنی نینۆکەکانتدا رەچاویان بکەیت.  

 

 

-مەترسە لە بەکارهێنانی رەنگە جیاوازەکان بۆ نینۆکت, بەکارهێنانی زیاتر لە رەنگێک سەرنج راکێشی بە دەستەکانت دەبەخشێت وەکو رەنگی شین و زەرد, یان سور و سەوز پێکەوە...

-رەنگی نینۆکەکانت لەگەڵ ئێکسیسوارەکانت رێک بخە, یاخود لەگەڵ رەنگی پێڵاو و جانتاکەت کە شێوازێکی جوان و شیک بە ستایلەکەت دەبەخشێت.

-ئایا جلەکانت سادەیە یاخود نەخشدارە؟ ئەگەر زۆرینەی جلەکانت نەخشدارو رەنگاو رەنگە, ئەوا دوور بکەوە لە بەکارهێنانی چەند رەنگێک پێکەوە بۆ نینۆکەکانت, هەوڵ بدە یەک رەنگ بەکاربھێنی بۆ سەرجەم نینۆکەکانت لەگەڵ رەنگی سەرەکی جلەکەت گونجاو بێت, بەڵام لە کاتی پۆشینی جلی سادەدا دەشێت رەنگێک زیاتر بەکاربهێنی.

-دەشێت زۆرکات یەک رەنگ بۆ نینۆکەکانت هەڵبژێری کە لەگەڵ سەرجەم جلەکانتدا بگونجێت لەوانە, رەنگی بێجی یان پەمەیی کاڵ... ئەمانە رەنگی سەرەکین و لەگەڵ سەرجەم ستایلەکانی جل و بەرگدا دەگونجێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 6664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP