لە خەندان لایفەوە پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

خەندان لایف-
 
لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمرۆ 2ی ئایار

کاوڕ
ئەمڕۆ ڕۆژی بەختی تۆیە و هاوژینەکەت دەبینیت،  ئەو کەسانەی دەیانناسیت بە شیوەیەکی گەرم پێشوازیت لێدەکەن  هاوڕێی نوێ دەناسیت، بەڵام دادپەروەر بە لە نێوان هاوڕێ کۆن و نوێکانت.

گا 
چواردەورەکەت چەند بیرۆکەیەکت بۆ پێشنیار دەکەن هەوڵ بدە سودیان لێ ببینیت، هەنگاوێکی گەورە دەنێت بۆ ئەو ئامانجەی کە دەمێکە دەتەوێت بە دەستی بهێنیت ، مەترسیەک دێتە ڕێگات، بەڵام بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە تا هیچ شتێک لە دەست نەدەیت.

دوانە 
چواردەورەکەت بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵەت لەگەڵ دەکەن هەموان سەرسامن پێت ، دڵنیابەرەوە لەوەی بە تەواوەتی ڕێز لە ئەو کەسانە بگریت کە ڕێزت دەگرن. 

قرژاڵ 
هەست بە حەوانەوەیەکی قوڵ دەکەیت، لە ڕێگەی بیرۆکەی کەسانیترەوە پلانەکەت تەواوبکە  و ئەم هەلە بقۆزەرەوە  بۆئەوەی بگەیت بە هەمان بۆچونی بەرامبەرەکەت.

شێر 
ئەمرۆ هیچ بەرەو پێشچونێک ڕونادات، بەڵام مەهێلە هەنگاو بنێیت بۆ دواوە ئەگەر لە کارەکەت بەردەوامی دوبارە سەردەکەویت، بە دوای چارەسەرێک بگەڕی بۆ ئەو هەڵە تێگەشتنەی لەگەڵ چوار دەورەکەت ڕویان داوە.  

فەریک
هاوپیشەکانت یارمەتیت دەدەن و ئامۆژگاریت دەکەن، ئەمەش متمانە بە خۆبونت زیاد دەکات دەتوانیت ڕوبەڕوی هەر کێشەیەک ببیتەوە کە دێتە ڕێگات   باری تەندوستیت زۆر باشە، چالاکی وەرزشی ئەنجامبدە.

تەرازو
ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نابێت بۆت، کۆمەڵێک شت ڕو دەدەن کە بە ویستی تۆ نیە لە لایەنێکی ترەوە توشی چەند هەڵوێستیكی قورس دەبێتەوە، بەهۆی چواردەورەکەت ، زیادەڕەوی مەکە لە کارەکانت هەوڵبدە کەمێک لەسەر خۆ بیت. 

دوپشک
ناتوانیت بوەستیت لە بیرکردنەوە لە خەونە مەحاڵەکانت، ئەم بیرکردنەوانەت وات لێ دەکات ناڕازی بیت پێوستە هۆکاری ناڕازی بونت بدۆزیتەوە و کەمێک ئارامی بە خۆت بدە. 

کەوان
ئەمڕۆ کارەکانت بە شێوەیەکی باش بەڕێوە ناچن، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کارەکان قورسن بێ ئومێد مەبە و ئەوپەڕی هەوڵی خۆت بدە تا کارەکان ئەنجامێکی باشتریان دەبێت. 

 گیسك
ئەمڕۆ متمانەیەکی زۆرت بەخۆت هەیە و دەتوانیت ڕوبەڕی قورسترین بارودۆخ ببیتەوە، چاوەڕێی شتێکی تایبەت بکە. 

سەتڵ
لە نزیکەوە دوچاری بار گرانی دەبیتەوە و کەسێک لە دژت کار دەکات یاخود بارگرانی بۆ دروست دەکات مەهێڵە بەم کارانە کاریگەری نەرێنیت لەسەر دروست بکەن. 

نەهەنگ
کاردەکەیت بۆ پرۆژەیەکی نوێ هەوڵبدە ئەوپەری وزەت بەکار بهێنیت تا سەر بکەویت، لایەنی سۆزداریت باش نیە بە هۆی سەرقاڵ بونت بە کارەکانت،   پەیڕەوی ڕێنماییە پزیشکەکان بکە.

ئه‌م بابه‌ته 28881 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP