ئەم رێنمایانە جێبەجێبکە بۆئەوەی چەند ساڵێک گەنجتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت


خەندان- هێڤی لەتیف

بەشێکی زۆر لە خەڵکی دەیانەوێت لە تەمەنی خۆیان گەنجتر دەربکەون، خانمان زیاتر لە پیاوان گرنگی بەو دەرکەوتنە دەدەن زۆرکات پەنا بۆ نەشتەرگەری دەبەن، لێرەدا چەند رێنماییەک دەخەینە روو کە دەتوانیت بە شێوەیەکی سروشتی وابکەیت کە  10ساڵ گەنجتر دەربکەویت لە تەمەنی دیاریکراوی خۆت.   

1-وازهێنان لە جگەرە کێشان: بە گشتی جگەرە زیانێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، وا لە کەسەکە دەکات بە تەمەنتر دەربکەوێت لەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن، هاوکات دەبێتە هۆی چرچبونی پێستی روخسار.

2- خواردنەوەی ئاو: جگە لەوەی سوودێکی زۆری بۆ جەستە و روخسار هەیە، جەستە لە ماددە ژەهراویەکان خاوێن دەکاتەوە.

3- هاوسەنگکردنی کاتی خواردن: پێویستە لە کاتی خۆیدا ژەمەکانت بخۆیت و دور بکەویتەوە لە خواردن لە درەنگانی شەودا، زیاتر سەوزەواتەکان بخۆ نەک ئەو خۆراکانەی کە پرۆتین و کابۆهیدراتی تێدایە. هەرگیز بە برسێتی مەمێنەرەوە و دوربکەوە لە خۆراکی ناتەندروست.

4- وەرزشکردن: یارمەتیدەرێکی باشە بۆ مانەوەت بە شێوەیەکی تەندروست.

5- دوربکەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر.

6- لابردنی رەشی ژێر چاو وا دەکات گەنجتر لەو تەمەنەی خۆت دەربکەویت، دەتوانیت بۆ ئەو مەبەستە خەیار یان جێلی ئالۆڤێرا بەکاربهێنیت.

7- لابردنی خاڵە رەشەکانی روخسار بە بەکارهێنانی هەنگوین و لیمۆ.

8- دەتوانیت ماسکی سروشتی بەکاربهێنیت بۆ روخسارت بۆ پارێزگاریکردن لە روخسارت، سکرەبی سروشتی و رۆنی گوێزی هندی یارمەتیدەرێکی باشە.

9- دڵنیابەرەوە لەوەی کە رۆژانە کاتی پێویست بخەوی، هەوڵ بدە بەلایەنی کەمەوە هەشت کاتژمێر لە رۆژێکدا بخەویت.

ئه‌م بابه‌ته 12344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP