چۆنیەتی دروستکردنی پسکیتی تایبەت بە چا

خەندان لایف-

کەرەستەکان 

1- دو کوپ و نیو ئارد 
2-سێ جارەک کوپ شەکر 
3-یەک کوپ ڕۆن 
4-یەک هێلکە 
5-یەک کەوچکی خواردن پیکینگ پاودەر 
6-یەک کەوچکی چا ڤانێلا 

چۆنیەتی ئامادە کردنی پسکیتی تایبەت بە چا 

1-ڕۆن و شەکرەکە تێکەڵ بکە پاشان هێلکەکەی بۆ زیاد بکە بۆ ماوەی یەک خولەک تێکەڵی بکە.

2- ئاردو پیکینگ پاودەرەکەی بۆ زیاد بکە و جوان بیشێلە.
 
3- هەویرەکە بکە  بە چەند  بەشێکەوە و هەر جارەی یەکێکیان  بخەرە ناو ئامێری پیسکیت و بەو شێوەیەی خۆتان حەزتان لێیەتی.
 
4- سینی فرنەکە بهێنەو ناوەکەی بە ڕۆن چەور بکە پاشان بیانخەرە ناو سینیەکە  نابێت فرنەکە زۆر گەرم بێت تەنها ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بەسە بۆ ئەوەی ببرژێت

ئه‌م بابه‌ته 8703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP