باشترین رێگا بۆ ئەوەی خۆشەویستە کۆنەکەت لە بیر بکەیت

خەندان- هێڤی لەتیف

بێگومان ئاسان نییە بتوانیت کەسێک لە بیر خۆت ببەیتەوە کە رۆژێک لە رۆژان خۆشت ویستووە و چەندین یادگاریتان پێکەوە تۆمار کردووە.

خۆشەویستی هۆگربوون و دڵشکانی تێدایە، هەندێک جاریش پەشیمانبوونەوەی تێدایە، یەکێک لەو هەڵانەی کە دەیکەن ئەوەیە کە وا بیر دەکەنەوە کە جگە لە ئەو لەگەڵ هیچ کەسی دیکە خۆش بەخت نابین، هەر ئەمەشە وا دەکات بە ئاسانی خۆشەویستە کۆنەکەت بۆ لە بیر نەکرێت. لێرەدا چەند رێنماییەک دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی خۆشەویستە کۆنەکەت لە مێشکی خۆتدا بسریتەوە:

1-لە جیاتی ئەوەی بیر لەو رۆژانە بکەیتەوە کە پێکەوە دڵخۆش بوون، بیر لەو کاتانە بکەرەوە کە توورەو بێتاقەتی ئەکردیت یان پشت گوێی ئەخستیت.

2- هەرگیز چاودێری ئەکاونتەکانی مەکە لە سۆشیاڵ میدیا، ئەمە وا دەکات بتوانیت بە ئاسانی لە بیری بکەیت و بیر لە پەیوەندیەکەتان نەکەیتەوە.

3- هەموو ئەو نامەو وێنانە بسرەوە کە پێکەوە تۆمارتان کردبوو، ئەمە وا دەکات کە بۆ لەبیرکردن ئاسانتر بێت.

4- هەوڵ بدە لەگەڵ هاورێکانت بڕۆیتە دەرەوە کات بەسەر ببەیت لەگەڵیان.

5- ئەو شتانە ئەنجام بدە کە دڵخۆشت دەکەن و ئارەزووت پێیەتی، هەروەها پیاسەکردن یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دوورکەوتنەوە لە خەم و سترێس.

6- بیر لەو هۆکارانە مەکەرەوە کە بۆچی وازی لێهێنایت و پەیوەندیەکەتان کۆتایی هات، قبوڵی ئەو بارودۆخە بکە.

7- لیستێک ئامادە بکە بۆ ئەو هەڵانەی کە لەم پەیوەندیەدا ئەنجامت دابوو تا لە جاری داهاتوو ئەنجامی نەدەیت. 

ئه‌م بابه‌ته 76726 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP