هەرگیز ئەم وشانە بە منداڵەکەت مەڵێ

خەندان لایف-

پەروەردەكردنی منداڵ یەكێكە لە كارە گرنگ و گرانەكانی دایكان و باوكان، چونكە  پەروەردەی منداڵەكانیان لە تەمەنێكی دیاریكراودا دەبێتە بنچینەی بنیادنانی كەسایەتیەك بۆ خێزان و كۆمەڵگە.

دەبێت هەمیشە لە هەڵسوكەوت و دەربڕینی دەستەواژەكانیان بەرامبەر منداڵ وریا بن، بەپێی توێژینەوە زانستیەكان دەبێت دایكان و باوكان خۆیان لە دەربڕینی ئەم پێنج دەستەواژەیە بپارێزن.

1- مه‌گری یان واز له‌ گریان بهێنه‌

له‌ کاتی توڕه‌ بون مناڵ په‌نا بۆ گریان ده‌بات، باشتر وایه‌ پێی بڵێت تۆ له‌ هۆکاری توڕه‌یی تێده‌گه‌یت و ئاساییه‌ هه‌ندێک جار بگرین، به‌ڵام هه‌موو شتێک له‌ ژیان دا پێویست ناکات بگرین له‌ پێناوی دا و به‌گریان چاره‌سه‌ر ناکرێت

2- به‌ڵێن بێ ئه‌وه‌ت بۆ بکڕم یان بۆت بکه‌م 

ڕه‌نگه‌ نه‌توانیت به‌ڵێنه‌که‌ت جێ به‌ جێ بکه‌یت یان له‌ بیرت بچێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش مناڵ توشی نائومێدی ده‌کات، باشتر وایه‌ پێی بڵێیت تۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت بۆی بکه‌یت له‌ داهاتودا ئه‌ه‌ر توانیت.

3- به‌ باوکت ئه‌ڵێم

هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک مناڵ تووشی ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات، لێپیچنه‌وه‌ پێویسته‌ دوای دووباره‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ چه‌ند جارێ، به‌ڵام دور له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و لێدان و توڕه‌یی، له‌ بری ئه‌وه‌ بێ به‌شی که‌ له‌ ئه‌و شتانه‌ی حه‌زی لێی یه‌تی.

4- سه‌یری هاوڕێکه‌ت بکه‌ چۆن هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کات

هه‌ر مناڵێک توانا و به‌هره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ که‌ جیاوازه‌ له‌ مناڵێکی دیکە، بۆیه‌ پێویستی به‌ هاندان و یارمه‌تی هه‌یه‌.
 
5- ئه‌م کاره‌ به‌ تۆ ناکرێت

وا له‌ مناڵه‌که‌ت ئه‌که‌یت له‌ هه‌موو شتێک دا پشت به‌ تۆ ببه‌ستێت چونکه‌ وا لێکی ده‌داته‌وه‌ که‌ ناتوانێت به‌ ته‌نها هیچ شتێ بکات.

ئه‌م بابه‌ته 56653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP